بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پاش ١٥ ساڵ هێشتا بەم شارێکى وێرانە

پاش ١٥ ساڵ هێشتا بەم شارێکى وێرانە
مەرگى ٢٦ هەزار کەس لە ١٠ چرکە
posted onDecember 26, 2018
noبۆچوون

 

١٥ ساڵ بەسەر بوومەلەرزەکەى بەم تێدەپەڕێت و چەندین ساڵ دواتر مەراسیمى دووبارە درووستکردنەوەى ئەم شارە ئەنجام درا، بەڵام ئەورۆ کە ١٥ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە گەورەیەدا تێدەپەڕێت، هیچ کارێک لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە بۆ ئەم شارە نەکراوە و قیستى نۆژەنکردنەوە و دروستکردنەوەى خانووەکانیان پێ نەدراوە.

 

نەدانى قیست و پارە و خزمەتگوزارى لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە هۆکار بووە بۆ ئەوەى کە ئێستاشى لەگەڵدا بێت زۆرێک لە خەڵکى شارەکە پەراوێزنشین و کابینەنشین بن، ئەوەى کە نیوە خانوویەکى ڕووخاویشى ماوەتەوە، نە ئاوى هەیە و نە خزمەتگوزارى، بەڵام ئێستا گرنگترین کێشەى خەڵکى بەم ئەو ئاسەوار و زەرەرمەندە ڕۆحانی و دەروونییەى خەڵکەکەیە کە بەڕێوەبەرایەتى تەندرووستى کرمان وەک بوومەلەرزەیەکى بێدەنگى لەقەڵەم دەدات و کۆمارى ئیسلامیش هیچ چارەسەرێکى بۆ نەکردووە.

سەدا نەوەدى شارى بەم بە هۆى بوومەلەرزە ٦.٥ ڕیختەرییەکەوە وێران بوو

سەدا نەوەدى شارى بەم بە هۆى بوومەلەرزە ٦.٥ ڕیختەرییەکەوە وێران بوو

٥ى بەفرانبارى ساڵى ١٣٨٢ى هەتاوى بوو کە بوومەلەرزەیەکى ٦.٥ پلەى ڕیختەرى، کاتژمێر ٥:٢٦ خوولەکى بەرەبەیانى شارى بەمى هەژاند و لە چەند چرکەیەکدا زیاتر لە ٢٦ هەزار کەسى شارەکە گیانیان لەدەست دا، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان و گەورەیی کارەساتەکە و قەبرستانە بە کۆمەڵەکان ئەوە نیشان دەدەن کە گیانلەدەستدراوان زۆر زیاتر بوون لەم ژمارەیەى کە کۆمارى ئیسلامى ئاشکراى کردووە و هەزاران کەسیش بریندار بوون و ٩٠%ى شارەکە وێران بوو. هەزاران منداڵ هەتیو و بە هەزاران ژن و پیاو جگەرسووتاو و بە سەدان کەسیش ئەندامێکى لەشیان لە دەست دا.

دیمەنێک لە وێرانبوونى ئاسەوارى کۆن لە بەم و پاش ١٥ ساڵ بەڵێنى نۆژەنکردنەوەى

دیمەنێک لە وێرانبوونى ئاسەوارى کۆن لە بەم و پاش ١٥ ساڵ بەڵێنى نۆژەنکردنەوەى

لەو کاتەوە چەندین ساڵ تێدەپەڕێت و هەموو دەڵێن دروستکردنەوە و نۆژەنکردنەوەى بەم تەواو بووە و ئەوم شارە ئێستا خۆڕاگرە بەرامبەر بوومەلەرزە، بەڵام کەس ئەوە باس ناکات کە ئەو شارە لەسەر چ ئاراستەیەکى گەورەى بوومەلەرزەیە کە بە یەک هەژان گیانى هەزاران کەسى گرت. کۆمارى ئیسلامى ئەو وردە کارانەى کە ئەنجامى داون بۆ خەڵکەکە ڕێک لەسەر هەمان ئاراستەى هێزى بوومەلەرزە کارەکەى کردووە کە دووبارە مەترسى ڕوودانى کارەساتێکى هاوشێوەى لێ دەبینرێتەوە.

ئەمە بەدەر لەوەى کە هێشتا خەڵکانێکى زۆر نەگەڕاونەتەوە سەر کار و خانووەکانیان و زۆرێکیان هێشتا لە نێو کانێکس و لە دەوروبەرى شارەکە دەژین. هێشتا کۆڵانەکان نە چەمەنتۆ و نە قیر نەکراونەتەوە و شارۆچکەى بروات کە لە نێزیک بەمە، هێشتا ئاوى بۆ نەکێشراوەتەوە و تەنانەت لە زۆر شوێنى شارەکە هێشتا ئاسەوارى خاپوورى و وێرانەکانى ماڵە ڕووخاوەکان دەبینرێن.

بەم وەک قەبرستانێکى گەورە کە لە خۆگرى دەیان قەبرى بە کۆمەڵە

بەم وەک قەبرستانێکى گەورە کە لە خۆگرى دەیان قەبرى بە کۆمەڵە

ئەمڕۆ بەیانى خەڵکى ئەم شارە دووبارە چوونەوە سەر قەبرستانە ٣٠ هەزار کەسییەکەى بەم کە جارى وایە لەسەر کێلێک ناوى ٢٠ کەسى ئەندامى بنەماڵەیەک نووسراوە و بۆ یەکەم جار جێگیرى بیناسازى پارێزگارى کرمان و نوێنەرى شارەکە لە پەرلەمانى ئێران گوتوویانە کە نابێت ئەمساڵ مەراسیمى نۆژەنکردنەوە و درووستکردنەوەى شارەکە بەڕێوە بچێت. یەکێکیش لە گرنگترین کێشەکانى کە خەڵکى شارەکە لەگەڵى ڕووبەڕوون، نەبەخشینى قەرزە بانکییەکانى خەڵکى شارەکەیە کە لە پێش کارەساتەکە وەریانگرتبوو. چونکە خەڵکەکە کە هەموو ژیان و ماڵ و کەسیان لەنێو چوونە، چیتر هیچ داهاتێکیان نییە بۆ ئەوەى ئەو قەرزانە بدەنەوە کە پێش بوومەلەرزەکە وەریان گرتووە، هەر ئەمەیشە واى کردووە کە زۆرێک لەبەر وەرگرتنى قەرز پێش بوومەلەرزەکە ئێستا هیچ قەرزێکیان پێ نادرێت، کەچى لە نێو شارەکە، هەزاران کەسى بێکار هەن.

لە بوومەلەرزەکەى بەمدا، ٦٤٥ ملیار تمەن زەرەى خستە سەر ئەو شارە ئەمە لە کاتێکدایە کە بە بەشێکى چکۆڵە لەم زەرەرە دەکرا بەم کارەساتە بگیردرێت. جێگرى پارێزگارى کرمان بوومەلەرزەکەى ئەم شارەى بە بوومەلەرزەیەکە گشتى و ئاسۆیی زانى و گوتى هەر ئەمەیش بووە هۆى ئەوەى کە زەرەرێکى گەورە و زۆر بەر شارەکە و خەڵکەکەى کەوێت.

 

وەرگیراو لە خودى ئاژانسى مێهرى سەر بە کۆمارى ئیسلامى