بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەکرێگیراوەکانى ڕێژیم شوێنى کڕین و فرۆشتنى ئاژەڵانى سنەیان وێران کرد

بەکرێگیراوەکانى ڕێژیم شوێنى کڕین و فرۆشتنى ئاژەڵانى سنەیان وێران کرد
AvaToday caption
posted onJuly 5, 2021
noبۆچوون

لە درێژەى تێکدان و نەهێشتنى کار و کاسپییە بچووکەکانى خەڵکى لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە، بەکرێگیراوانى جیهادى کشاوەرزى سنە، شوێنى کڕین وفرۆشى ئاژەڵیان لەم شارە بە تەواوى وێران کرد.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، وێرانکردنى ئەم وشێنە کە کەپر و کانێکسى تێدا بوو، بە فەرمانى دادوەرى سوهرابی، سەرۆکى جیهادى کشاوەرزى وسابر سەلیمى سەرۆکى کاروبارى زەوییەکان جێبەجێ کراوە.

لە سەر ئەو زانیارییانەى کە لە سنەوە بە دەستى ئاڤاتودەى گەیشتوون، بەرپرسى تێکدانى ئەم شوێنە لە ئەستۆکى کەسێک بووە بە ناوى ئارش ئەحمەدى کە لەگەڵ جاشەکانى دیکە ئەم کارەیان جێبەجێ کردووە. ئەم شوێنەى نزیکەى ٨ ساڵە کارى تێدا دەکرێت و شوێنى ڕسق و کار و کاسپى زۆرێک لە خەڵکى بوو.