بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەورە مافیای مادە هۆشبەرەکانی سنووری بانە کێیە؟!

گەورە مافیای مادە هۆشبەرەکانی سنووری بانە کێیە؟!
AvaToday caption
posted onMay 5, 2021
noبۆچوون

بە پێ ڕاپۆرتێک کە بۆ تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی نێردراوە "سەرگورد جەواد سوهرابی، فەرماندەی هەنگی سنووپارێزی بانە، لە ژێر چاودێری بەرپرسە باڵاکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی؛ مافیایەکی سیستەماتیکیان بۆ بازرگانیی مادەی هۆشبەر لە سنوورەکانی شارى بانەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دروست کردووە و لە ڕێگە سنوورییەکانى ڕۆژهەڵاتەوە، مادەی هۆشبەر هەناردەی دەرەوەی وڵات و هەرێمى کوردستان دەکەن".

 

سوپاى پاسداران بۆ شاردانەوەى ئەم تاوانەى خۆى، جار جارە تۆمەتی بازرگانی مادەی هۆشبەر دەخاتە پاڵ کۆڵبەر و کاسبکارە کوردەکان و هەر بۆ ئەم مەبەستەش زۆر جاران تەقەیان لێ دەکەن و دەبنە قوربانى فرتوفێڵەکانیان تا وا نیشان بدەن کە سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی "تاوانی بازرگانی مادەی هۆشبەر"ن، ئەمە لە کاتێکدایە کە خۆیان ئەو بازرگانییە دەکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرگورد جەواد سوهرابی بەدەر لە گرتن و کوشتنى کۆڵبەران، حەز لە ئازاری جێنسیشیان دەکات. بە پێى ئەو زانیارییانەى دەست ئاڤاتودەى کەوتوون، ئەم سەرگوردە "کۆڵبەران ناچار دەکات بەرامبەر یەکدی خۆیان ڕووت بکەنەوە و بە چەندین کاتژمێر بیانهێڵێتەوە و ڕۆح و جەستەیان ئازار بدات".

کۆماری ئیسلامی بە ڕێگەپێدانی  زۆڵم و تاوانی ئەم سەرگوردە و سوپا تیرۆریستەکەى، دەیەوێت خەڵک چاوترسێن بکات تا کارە مافیا و گەندەڵییەکان بە ئاسانی جێبەجێ ببن، هەروەک چۆن چەندین ساڵە سوپای پاسداران ئەم سیناریۆیە لە بەلووچستان جێبەجێ دەکات.