AvaToday caption
دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ئەراک بە تۆمەتی «سب النبی» حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە.
بەپێ ماددەی۲٦۲ی یاسای سزادانی کۆماری ئیسلامی، هەر کەسێک سووکایەتى یا جنێو به پێغەمبەری ئیسلام بدات بە "سب النبی" هەژمار دەکرێت و ئەمەش سزای لەسێدارەدانی هەیە.
شوناسی یەکێک لەم بەندکراوانە، یوسف مێهرداد، خەڵکی ئەردەبیلە و شوناسی زیندانییەکەی دیکە دیار نییە.