بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لوقمان مێهفەر ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حدکا بە نەخۆشى کۆڕۆنا کۆچى دوایی کرد

لوقمان مێهفەر ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حدکا بە نەخۆشى کۆڕۆنا کۆچى دوایی کرد
AvaToday caption
posted onApril 10, 2021
noبۆچوون

 حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە ڕاگەیێنراوێکى بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە:

بەوپەڕی داخ و پەژارەوە ڕادەگەیەنین کە هاوڕێی ماندوونەناس و دڵسۆز و تێکۆشەری حیزبەکەمان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک لوقمان مێهفەر ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی پاش مانگێک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی کۆڕۆنا، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٠ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

 لوقمان مێهفەر کوڕی خورشید خەڵکى ئاوایی مەلا عیسا لە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ بوو و  زیاتر لە ٤٠ ساڵە پێشمەرگەیە.