بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەکینە پەروانە.. زیندانییە غەدرلێکراوەکە گوازرایەوە بۆ شوێنێکى نادیار

سەکینە پەروانە.. زیندانییە غەدرلێکراوەکە گوازرانەوەتەوە بۆ شوێنێکى نادیار
AvaToday caption
posted onFebruary 27, 2021
noبۆچوون

بە پێ ڕاپۆرتی کاناڵی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە کاتژمێر ١١ی شەوى ٦ى ڕەشەممە، سەکینه پەروانه زیندانی سیاسیی کورد به بیانووی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بانگهێشتی پرسگەی نیگەهبانی زیندان کراوە و لەوێشدا بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

 

سەکینە ٢٤ى سەرماوەز بەهۆکاری نادیار لە زیندانی قوچان کە نزیکە لە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکەی، دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی مەشهەد. ئەم زندانییە سیاسییە پاش گواستنەوە، لە قەرەنتینه و ڕیزی ٦ى ئەم زیندانە لە مافی چاوپێکەوتن و مافی بەشداری لە  هەڵمژینی هەوای تازە و پیاسەی ناو حەوشەی زیندان، بێبەش دەکرێ.

ئەم زیندانە سیاسییە لە خەزەڵوەری ئەمساڵ  پاش ئەوە بەرپرسانی زیندانی قوچان ئاگاداریان کردبووەوە لە ئەگەری دوورخستنەوەی بۆ زیندانی ئیسفەهان، بۆ ماوەی ۲۰ ڕۆژ مانی لە خواردن گرت.  لەو ماوەی مانگرتنی خواردنەدا ویستبووی لێوەکانی بدوورێتەوە کە دەکەوێتە بەر لێدان و ئازاری هێزە ئەمنییەکان.

سەکینە پەروانە لە کۆتایی خاکەلێوی ئەمساڵ لە ژووری تاکەکەسی زیندانی قەرچەکی وەرامین بۆ نەخۆشخانەی دەروونى ئەمین ئابادی شاری ڕەی دەگوزارێتەوە و بۆ ماوەی یەک مانگ لە بارودۆخی نەگونجاوی ئەوێ دەهێڵدرێتەوە، هەرچەندە پزیشکەکان لەو باوەڕە بوون مانەوە لە زیندانی دەروونى ئەمین ئاباد، حاڵی سەکینە خراپتر دەکات. 

سەکینه پەروانه، هاووڵاتى کورد لە دایکبووی ساڵى ١٣٦٧ى هەتاوى شاری قوچانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوییە. سەکینە پاش ئەم سەرەهاتە لە ڕێککەوتی ٥ى پووشپەڕ نامەیەکی بڵاو کردەوە و ئازار و ئەشکەنجەکانی سەردەمی زیندانی ئاشکرا کرد. بە پێ وتەکانی سەکینه هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ١٥ى خەزەڵوەرى ساڵى ۱۳۹۸ى هەتاوى بە بیانووی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، لە شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و پاش گواستنەوەی بۆ سنووری ئێران و عێراق بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژ لە  گرتووخانەکانی مەریوان و سنە دەستبەسەر دەبێ تا لە کۆتاییدا دەیگوازنەوە بۆ ئیلااعاتی سوپا لە ڕۆژهەڵاتی تاران.

 دەورانی ۳مانگەی دەستبەسەربوونی لەژێر ئەستەمترین لێپرسینەوە دەبێت و هاوکات ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحیش دەدرێت.

پەیام درەفشان، پارێزەری ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕێکەوتى ٥ى جۆزەردانی ئەمساڵ ئاگاداری حوکمە ٥ ساڵ زیندانى و ۳ ساڵ قەدەغە مافی ئەندامبوون لە گرووپە سیاسییەکانى ئاگادار دەکرێتەوە کە هەموویان بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپ دژبەرەکانی نیزام بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات» بووە.

ڕێکەوتی ١٤ى پووشپەڕ لە حاڵێکدا ئاسەواری شین و مۆرەوبوو و لێدان لەسەر جەستەى دیار بووە، دووبارە دەبرێتەوە بۆ زیندانی ئێڤین و دادگا لە مانگی گەڵاوێژ بە تۆمەتی «خراپەکاری لە زیندان» بۆ ۲ ساڵ زیندانى سزاى دەدات.