بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

شانۆگەرى تاوانێک لە لایەن سوپاى تیرۆریستى پاسدارانەوە

صحنه سازی یک جنایت توسط سپاه پاسداران!
عکس سمت راست عثمان نادری و سمت چپ عبدللە نادری 
بۆچى کەس بەدواداچوون بۆ کوشتنى دوو لاوە بێتاوانەکەى عەشیریەتى مەنگوڕى کوردستان ناکات؟!
posted onFebruary 27, 2021
noبۆچوون

کاتژمێر ٢ى پاشنیوەڕۆى چوارشەممەى ٦ى پووشپەڕى ١٢٩٩ى هەتاوى، هێزە تیرۆریستییەکانى سوپاى پاسداران لە ناوچەى شیناوێى نزیک شارى پیرانشارى پارێزگاى ورمێ، کەمینیان دانابووەوە و بێ ئاگادارکردنەوە ڕاستەوخۆ تەقەیان لە پەیکانێکى بارى کرد کە دوو کەسى تێدابوون بە ناوەکانى عوسمان و عەبدوڵا نادرى ( ٢٦ ساڵە و ٣٨ ساڵە) کوڕى مەعرووف و هەردووکیان گیانیان لەدەست دا.

 

سوپاى پاسداران تەرمى بێ گیانى ئەم دوو برایەى لەگەڵ خۆى دەبات و کاتێک کە زانییان عوسمان و عەبدوڵا چەکیان پێ نەبووە، لە ترسى ناڕەزایەتى و خۆپێشاندان و تووڕەبوونى خەڵکى پیرانشار، دەستیان کرد بە شانۆگەرییەک و دیمەن دروستکردنێک بۆ داپۆشینى ئەم تاوانە گەورەیان.

عوسمان نادرى شۆفێرى فەرششۆرییەک بووە و پاش خواردنى نانى نیوەڕۆ و وەک هەمیشە لە ماڵەوە دێتە دەرەوە بۆ ئەوەى بچێت بۆ سەر کارەکەى کە لە سەر ڕێگە سوارى ئۆتۆمبێلە پەیکانە بارییەکەى براکەى واتە عەبدوڵا دەبێت. بە قسەى بنەماڵەى ئەم دوو قوربانییە، بەکرێگیراوانى ئیتلاعاتى سوپاى پاسداران بە گونییەکەوە (تەلیس) دێنە ماڵى ئەم دوو کوژراوە و چەندین چەک و چۆڵ دەخەنە ژوورێکیانەوە و فیلمى لێ هەڵدەگرنەوە و دواتر چەکەکان لەگەڵ خۆیان دەبنەوە! کاتژمێرێک دواى ئەوە وەزارەتى ئیتلاعاتىو سوپاى تیرۆریستى پاسداران بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە کە گوایا ئۆپەراسیۆنێکى تیرۆریستییان پووچەڵ کردوەتەوە.

عەسرى هەمان ڕۆژى تاوانەکەى واتە چوارشەممە ٦ى پووشپەر، باوک و مامى هەردوو کوژراوەکە کە لە عەشیریەتى مەنگوڕن، بانگى ئیدارەى ئیتلاعاتى سوپا دەکرێن و بە تووندى هەڕەشەیان لێ دەکەن کە مافى قسەکردنیان لەگەڵ هیچ ڕاگەیاندنێک نییە و نابێت ڕێگە بدەن خەڵک کۆ ببنەوە! دواتر تەرمەکان بە نهێنى بەخاک دەسپێرن و ڕاستەوخۆ بە چەمەنتۆ و بتۆن سەریان دەگرن تا هەڵیاننەدەنەوە!

یەکێک لە خزمەکانى ئەم دوو کەسە کوژراوە بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوت کە نزیکەى ١٠٠ گوللەیان ناوە بە عوسمان و عەبدوڵاوە و بەشێکیان بەر جەستەیان دەکەوێت و پێ و ڕووخساریان تەواو دەکرێتە قیمە و ڕێگەیان نەدا هیچ کەس وێنە و فیلمیان لێ هەڵگرێتەوە.

ئیتلاعاتى سوپا بۆ ڕەواندنەوەى گومانەکان بانگەشەى ئەوە دەکات کە ئەم دوو برایە لە ئەنجامى ڕووبەڕووبوونەوەیەکى چەکدارى کوژراون، ئەمە لە کاتێکدایە کە شاهیدانى گوندى شیناوێ دەڵێن ئەم تاوانە لە ماوەى یەک خوولەک و بە تەقاندنێکى یەک تەرەفە کە هەمووى سوپا بووە تەقەى لە پەیکانەکە کردووە، ئەم دوو برایەى کوشتووە و عوسمان و عەبدوڵا هیچ چەکێکیان پێ نەبووە. بە پێى قسەى بنەماڵەکەیان، عوسمان و عەبدوڵا هەر کامەیان خاوەن منداڵێکى بچوکن و ئەندامى هیچ حزبێکى کوردى نەبووە و ئەوەى کە بەکرێگیراوەکانى کۆمارى ئیسلامى باسى دەکەن، هەمووى شانۆگەرییە و لە ترسى ناڕەزایەتى خەڵکى پیرانشار و بەتایبەت مەنگوڕەکان ئەم کارەیان کردووە.

 

ڤیدیى جامى ئەو پەیکانەى کە عوسمان و عەبدوڵاى تێدا بووە و لێوەى دەردەکەوێت کە چەندە تەقەى یەکتەرەوەی لێ کراوە

عوسمان و عەبدوڵا نادرى

عوسمان و عەبدوڵا نادرى