بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕوحانی بەشێکە لە سیستەمی سەرکوتی زانکۆ

ڕوحانی بەشێکە لە سیستەمی سەرکوتی زانکۆ
خوێندکاران بۆ ڕوحانی: دەنگمان پێنەدای سەرکوتمان بکەی!
posted onDecember 10, 2018
noبۆچوون

 

لە نامەیەکەدا بۆ حەسەن ڕوحانی، زیاتر لە ٥٠٠ خوێندکاری زانکۆ و گۆڤاری خوێندکاری نامەیەکیان بۆ ڕوحانى ناردووە و ناڕەزایەتیان بەرامبەر کەشی سەرکووتی زانکۆکان و کێبەرکێی دەسەڵاتە ئەمنیەکان لەسەر سەرکوتکردنی خوێندکارانی ئێران و کرێکاران و ژنان و دەروێشە گونابادییەکان دەربڕیووە!

 

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە کە هێزە ئینتیزامییەکان، وەزارەتی ئیتلاعات و وەزارەتی ناوخۆ، لە کێبەرکێیەکی جێگای داخ دان بۆ ئەوەی هیچ ئینسانێکی ناڕازی قسە نەکات و هەناسە هەڵنەکێشێت. لەو بەشەی نامەکەدا ڕوو بە سەرکۆماری ئێران دەڵێن ئێوە تەنیا ئەو سەرکوت و دەستدرێژیانە ڕەت دەکەنەوە و هیچ کات کارێکی بە کردەوەتان نەکرد بۆ پێشگرتن بەو ماف پێشێلکردنانە.

نووسەرانی ئەو نامەیە سرنجدان بەوەی کە ئەوان بوون دەنگیان دا بە ڕوحانی بۆ ئەوەی ببێتە پارێزەری مافەکانیان بەڵام ڕوحانی بووە دادوەر و ئەوڕۆ پارێزەر و دەزگای دادوەری پێکڕا دەستیان تێکەڵ کردووە بۆ سەرکووتی ناڕازییان.

هەر لە درێژەدا ئەنجوومەنی سینفی خوێندکاران لە ڕاگەیێندراوێک باسیان لەوە کردووە کە لە ساڵی ڕابڕدوودا زیاتر لە ٣٠٠ خوێندکار لە سەرتاسەری ئێراندا قۆڵبەست کراون کە پتر لە سەد ساڵیان سزای گرتووخانە بەسەردا سەپاوە. لە لایەکی دیکە هەر ئەو خوێندکارانە سزای قامچی لێدان و قەدەغەبوونی چوونەدەر لە هاووڵاتیان بۆ بڕاوەتەوە.