بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامى بەردەوامە لە شکاندنەوە و سووکایەتیکردن بە کوردانى باشوورى کوردستان

قاسمە تیرۆریست
AvaToday caption
posted onJanuary 23, 2021
noبۆچوون

 دواى بڵاوکردنەوەى ئەنیمەیشنێک سەبارەت بە شەڕى پێشمەرگە و داعش و بەقارەماننیشاندانى گەورە تیرۆریستى کوژراو قاسم سولەیمانى بۆ ڕزگارکردنى باشوورى کوردستان لە دەست ئەم گرووپە تیرۆریستییە، لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوو فیلمێکى مەنەلۆگى بڵاو کرایەوە کە دووبارە کۆمارى ئیسلامى سولەیمانى کردە قارەمان و کوردەکانى کردە پاشکۆى خۆ.

 

کورتە فیلمەکە کە لە لایەن میدیاکانی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە، ناوی "توکل"ـە.

لە کورتە فیلمى تەوەکول هەروەک ئەنیمەیشنە ٢٠ خوولەکییەکەى "ڕزگارکردنى هەولێر" کار لەسەر شکاندنى مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکرێت

بەوەى کە هەوڵ دەدات پەیوەندی بە وڵاتانەوە بکات بۆ ئەوەى هاوکارى پێشمەرگە بکەن بەرامبەر هێرشى داعش کە گەیشتووە مەخموورى نزیک هەولێر، بەڵام هیچ وڵاتێکی ئامادە نییە وەڵامی بداتەوە و هاوکاری پێشمەرگەى کوردستان بکات بۆیە لە ترسان هانا بۆ قاسم سولەیمانى دەبات!

ژوورەکەى بارزانى، لە پیرمامە کە نیشان دەدات هەم توڕەیە بە هاتنى داعش و هەمیش دەترسێت لێیان، تەنانەت کە دەنگى تەقینەوەیەک دێت لە ترسان هەڵدەبەزێتەوە و لەسەرتاى فیلمەکە وا نیشان دەدرێت کە بارزانى بە دزى بنەماڵەکەى خۆى ناردووەتە دەرەوەى وڵات بۆ ئەوەى بەدوور بن لە داعش.

 ڕاستە کە مەسعود بارزانى کە ئەودەمى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بوو، داواى لە کۆمارى ئیسلامى کرد کە هاوکارى کوردستان وهێزى پێشمەرگەى کوردستان بکەن بەرامبەر بە داعش، بەڵام ئەم داواکارییە داواکارییەکى ئینسانیانە بووە و لە هەموو دونیا کراوە و زۆرینەى وڵاتانیش پشتیوانییان لە کورد کرد بەرامبەر بە تیرۆریستە ئیسلامییەکان، بەڵام هیچیان سووکایەتییان بە کورد نەکرد لە دواى تێکشکانى داعش تەنیا کۆمارى ئیسلامى نەبێت کە لە ساڵیادى کوژرانى قاسم سولەیمانى تیرۆریست بەردەوام خەریکى درۆهەڵبەستنە بۆ بەقارەماننیشاندانى ئەم تیرۆریستە و لە بەرمبەر هاوکارییەکانى سووکایەتى لە گەلێک دەکات کە مێژوویەکەى ئازایەتى لێ جیا ناکرێتەوە. 

فیلمەکە لە لایەن کۆمپانیای مصیرەوە بەرهەم هێنراوە و تیایدا هەوڵ دراوە فەلسەفەى قارەمانیەتى و ئازایەتى بخەنە پاڵ قاسم سولەیمانییەوە و بە سووکایەتیکردن بە کوردستان ئەم تیرۆریستە گەورە بکەنەوە کە دەستى بە خوێنى هەزاران کەس لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست سوورە!

  قاسمە تیرۆریست

چەدد دیکەنێک لە ئەنیمەیشنەکەى "ڕزگارکردنى هەولێر" کە لە لایەن سوپاى تیرۆریستى پاسدارانەوە دروست کرا.