بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چەتەکانى خامنەیی خەریکى چۆڵکردنى گوندەکانى سەردەشتن بە مەبەستى پڕۆژەیەکى ئەمنى

چەتەکانى خامنەیی خەریکى چۆڵکردنى گوندەکانى سەردەشتن بە مەبەستى پڕۆژەیەکى ئەمنى
AvaToday caption
posted onDecember 31, 2020
noبۆچوون

چەکدارە تیرۆریستەکانی ئێران چوونەتە سەر ئاوایی گۆڕەشێری سەردەشت و هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە دەبێ گووندەکە چۆڵ بکەن و ماوەی ١٠ ڕۆژیان داوەتە گوندنشینەکان!

 

چەکدارە تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی وەک پیشەی هەمیشەیی خۆیان دوای بێڕێزی و هەڕەشەی زۆر لە خەڵکەکە، کووتویانە مەڕو ماڵاتەکانمیان دەبەین ئەگەر لە دە ڕۆژدا ئێرە چۆڵ نەکەن. چەتەکانی سوپای پاسداران دەستیان بەسەر چەندین سەر مەڕ و ماڵاتی خەڵکدا گرتووە بەڵام، خەڵکەکە توانیویانە هێندێکیان بستێننەوە.

شایانی باسە کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ئەمنی هەوڵ دەدات گووندە سنووریەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشور لە دیوی ڕۆژهەڵات لە خەڵک چۆڵ بکات و هەتا ئێستا بەفەرمی داوای لە خەڵکی ئاواییەکانی ئەشکانی خوارێ، کاگێ، هەرزنێ، تەهێت، گۆڕەشێر و نۆکان کردووە کە دەبێ ئاواییەکانیان بەجێبێڵن.