بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نەتانیاهۆ: ئێران دەیهەوێ لە مڵهوڕێکی ناوچەییەوە ببێتە مڵهوڕێکی جیهانی

نەتانیاهۆ: ئێران دەیهەوێ لە مڵهوڕێکی ناوچەییەوە ببێتە مڵهوڕێکی جیهانی
AvaToday caption
posted onDecember 15, 2020
noبۆچوون

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەز گووتی: ئاساییکردنەوەی پێوەندی دەگەڵ ئێران هەڵەیە.

 

بە گووتەی ئاسۆشێتدپرێس، پێدەچێ ڕووی قسەکانی نەتانیاهۆ لەگەڵ جۆ بایدن بێت کە گووتبوی ئەگەر دەنگ بێنێتەوە دەگەڕێتەوە ڕێککەوتنی بەرجام دەگەڵ ئێران.

نەتانیاهۆ یەکێک لە دژبەرانی ڕێککەوتنی بەرجام بوو و پێشوازی کرد لە چوونە دەری ترامپ لەو ڕێککەوتنە. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەو باوەڕەدایە کە ئەو ڕێککەوتنە ڕێگر نابیت لە بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن کۆماری ئیسلامی و ناتوانێ کۆتایی بە ئاکارە شەڕانگێزەکانی کۆماری ئیسلامی بێنێت.

نەتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: تا ئەو کاتەی ئێران درێژە بە زاڵبوون و هەڕەشەکردن لە دراوسێکانی بدات، تا ئەو کاتەی خوازیاری لەناوچوونی ئتسرائیل بێت و پشتیوانی گرووپە تیرۆریستیەکان لە هەموو جیهان بێت و لە ڕووی ماڵی و فێرکاریەوە پشتیوانیان بێت، تا ئەو کاتەی ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و کەرەسەی هەڵدانی مووشەک بدات، نابێ پێوەندیەکان دەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسایی بکەینەوە.

نەتانیاهۆ لە قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئێران هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی جیهانی و گووتی ئەگەر ئێرانی ئەوڕۆ کە هێزێکی مڵهوڕی ناوچەیە، کۆنترۆڵ نەکرێت، ئەوە سبەی مووشەکی بالستیکی قاڕەپێو بە کڵاوی ئەتۆمیەوە درووست دەکات و دەتوانێ ئەمریکا و ئەوروپا بکاتە ئامانج. دەبێتە هێزێکی جیهانی کە هەمووان دەخاتە مەترسیەوە.

لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە هەموو دۆستەکانی ئەمریکا، هاوڕای ئەم بۆچوونەن. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەم قسانەی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی دەگەڵ ڕابێرت ئۆبراین، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا هێنایە زمان.