بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نیۆیۆرک تایمز: بچووکترین گۆڕان لە نەتەنز بە خێرایی لە ڕێگەى مانگى دەستکردەوە ئاشکرا دەکرێت

نیۆیۆرک تایمز: بچووکترینگۆڕانکارى لە سایتى نەتەنز بە خێرایی بە هۆى مانگى دەستکردەوە ئاشکرا دەکرێت
AvaToday caption
posted onDecember 10, 2020
noبۆچوون

ڕۆژنامەى نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێک باسى دامەزراوە ژێرزەمینییە ئەتۆمییەکانى نەتەنزى کردووە کە خەریکە دروست دەکرێن و نووسیویەتى ڕۆژنامەنووسان و شڕۆڤەکاران دەتوانن تەنانەت بە لاپتۆپەکانیان، بچووکترین گۆڕانکارى ئەو شوێنە کە بە هۆى مانگى دەستکردەوە تۆمار دەکرێن، ببینن!

 

ئەم بڵاوکراوەیە ڕۆژى چوارشەممە ئاماژەى بە دروستکردن و بنیاتنانى ناوەندى ئەتۆمى لە نێو دڵى کێوەکانى نەتەنز کردووە و نووسویەتى ئەم شوێن و دروستکراوانە بۆ سانتریفیوژنى مۆدێڕن کە ئێران دەڵێت لێى دادەنێت، زۆر ئەمنتر بەرچاو دەکەون. لە ڕاپۆرتەکەشدا ئاماژە بەوە کراوە کە بۆ یەکەمین جار دیمەنى دەروازە نوێیەکانى تۆنێلە ژێر زەمنییەکان لە داوێنى کێوەکانى باشوورى سایتى نەتەنز، لە ١٤٠ مایلى باشوورى تاران، دەتوانرێت بە ئاسانى ببینرێت.

تیمى بەدواداچوونى وێنەیی ئەم بڵاوکراوەیە بە هاوکارى جێفرى لویس پسپۆڕى کۆنتڕۆڵى تەسڵیحانى لە دامەزراوەى موتاڵا نێونەتەوەییەکانى میدڵبرى ـى کالیفۆڕنیا، باسى لەوە کردووە کە دوو دەروازەی تۆنێلەکە لە دوو لاى کێوەکەوە هەیە کە لە دەوروبەریان تەپۆڵکەى خاکى دەبینرێت کە هەست دەکرێت هەڵکۆڵراون.

ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لەم شوێنە نوێیە سانتریفیوژنى مۆدێڕن و پێشکەوتووتر لە دامەزراوەى نەتەنز کە لە مانگى پووشپەڕ تەقێنرایەوە، دانراوە. تەقینەوەیەک کە دواجار بەرپرسانى فەرمى ددانیان نا بە "خراپکارى" شوێنەکە، بەڵام باسى هۆکارى ئەو خراپەکارییەیان باس نەکرد.

جێفرى لویس بە نیۆیۆرک تایمزى گوتووە ئەم دامەزراوە ئتمۆیانە زۆر دوورن لە جادە و لێوارى کێوەکە و هەروەها زۆر لە بن خاکن کە ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەى پارێزراو بن لە هێرشى ئاسمانى. ئەم پسپۆڕە کۆنتڕۆڵى تەسلیحات وتووشیەتى کە دوورى نێوان دوو دەروازەى تونێلەکە هێندە گەورەیە کە بتوانێت دامەزراوەیەکى بەقەدرا هەمان هۆڵى مۆنتاژى سانتریفیوژ کە هاوینى ئەمساڵ تەقێنرایەوە، تیایدا جێ بکرێتەوە.

بە قسەى ئەو، ئێران دوو جادەى لە دوو لاى کێوەکەوە دروست دەکات کە وا پێ بچێت دەچنەوە سەر دەروازەى تۆنێلەکە. نیۆیۆرک تایمز لە درێژەى ڕاپۆرتەکە باسى لەوە کردووە کە دیمەنە تۆمارکراوەکانى مانگى دەستکرد لەم شوێنە نیشاندەرى ئەوەیە ک گۆڕانکراى هەیە. لە بەشێکى ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "تەنانەت شتێک بە قەدرا تەپۆڵکەیەکیش لە خاکى سادە و ناهەستیار، سەرەداوە".

پسپۆڕەکەى دامەزراوەى میدلبرى دەڵێت ئەم تەپۆڵکە خاکیانە نیشانەى ئەوەیە کە هەڵکۆڵینێک هەیە کە لە مانگى پووشپەڕ نەبووە.

ئەم بڵاوکراوەیە سەرەڕاى ئاماژەکردن بە لەقاودانى چالاکییە شاراوە ئەتۆمییەکانى ئێران لە نەتەنز لە ساڵى ٢٠٠٢ى زایینى و لەو کاتەوەى تا ئێستا کە بەدواداچوونەکەى بۆ کراوە، ڕۆژنامەنووسان دەتوانن لەسەر لاپتۆپەکانیان ببینن و ئاگادارى بچووکترین گۆڕانکارى بن.

لە لایەکى ترەوە ئالیسۆن پووچوونى شڕۆڤەکارى وێنەیی لە ناوەندى ئاسایش و هاوکارى نێونەتەوەیی زانکۆى ستانفۆرد، ئاماژەى بە هەڵکۆڵین و چاڵهەڵقەندنەکانى نزیک ئەو شوێنە کردووە. پووچوونى بە نیۆیۆرک تایمزى گوتووە ئەم دیمەنە نیشاندەرى ئەوەیە کە لە نێو خاشاک و پاشەڕۆ گڵییەکان، تونێل لێدربێت بۆ ژێر زەمین کە ئەمەش بە "ڕەنگێکى ڕوونتر لە جادەکە" دیارن. هەندێک لە شڕۆڤەکاران گوتوویانە کە تونێلى زیاتر دروست دەکرێت کە ئەمەش نیشاندەرى ئەوەیە دامەزراوەى گەورەترى ئەتۆمى لە بن ژێرزەمنیەکە هەن.

نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتى دامەزراوەیەک کە لە مانگى پووشپەڕ تەقێنرایەوە، لە ساڵى ٢٠١٢ى زایینى دروست کرابوو تا کار لەسەر چەسپاندن و دامەزراندنى سانتریفیوژێنەکان بکات کە یۆرانیۆم دەپیتێنن بۆ ئاستێکى بەرزتر لە ئاستى ئاشتیخوازانە کە ئەویش ئاستى دروستکردنى بۆمبە.