بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

داڕمانی ماڵی و پوڵی کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری سەرکەوتنی دۆنالد ترامپ

داڕمانی ماڵی و پوڵی کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری سەرکەوتنی دۆنالد ترامپ
AvaToday caption
ئەمریکا: کۆماری ئیسلامی تەنیا ١٠ ملیارد دۆلار پوڵی ماوە
posted onNovember 2, 2020
noبۆچوون

ئیلویت ئابرامز، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بڵاوی کردەوە، گەمارۆکان بوون بە هۆی داخرانی زۆربەی هەژمارە بیانییەکانی ئێران و کۆماری ئیسلامی تەنیا ١٠ ملیارد دۆلار پوڵی کاشی ماوە.

 

ئابرامز لە درێژەدا گووتی: کێشە ماڵی قووڵی تاران بووە بەهۆی ئەوەی بودجەی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە ناوچەکە کەم بکاتەوە. هەروەها تاران ناچارە بۆ قەرەبووی کەمکردنەوەی ئەرزەکەی، ملیاردێک دۆلار پوڵ بخاتە بازاڕ.

لەو چوارچێوەیەدا، مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە گەمارۆ نەوتییەکان، بەشی نەوتی ئێرانیان بەئامانج گرتووە. ئەمە لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتی گوشاری هەرە زۆرەدایە کە لە لایەن ئەمریکا خراوەتە سەر ئێران.

پۆمپێئۆ لە تویتێکدا ڕایگەیاند: واشنگتۆن ناپرینگێتەوە لەوەی بەداواداچوون بۆ ئەو کەس و دامەزراوانە بکات کە هاوکاری ئێران دەکەن بۆ ئەوەی گەمارۆکان پێشێل بکات.