بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزارەتی دادی ئەمریکا داوای دەستبەسەرداگرتنی ٥٣٨ مووشەکی نێردراوی ئێران بۆ حووسییەکان و ١.١ ملیۆن بەرمیل نەوتی نێردراو بۆ ڤەنزۆئێلا دەکات

وەزارەتی دادی ئەمریکا داوای دەستبەسەرداگرتنی ٥٣٨ مووشەکی نێردراوی ئێران بۆ حووسییەکان و ١.١ ملیۆن بەرمیل نەوتی نێردراو بۆ ڤەنزۆئێلا دەکات
AvaToday caption
posted onOctober 31, 2020
noبۆچوون


وەزارەتی دادوەری ئەمریکا ڕۆژین پێنجشەممە، ٧ی گەڵاڕێزان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سکاڵایەکی بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی دوو کەشتی سەر بە ئێران کردووە کە پێشتر لە لایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە ڕاگیراون و دواتر تەسلیمی دادگای واشنگتۆن کراون.

بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوە، ٥٣٨ مووشەکی زەوی بۆ ئاسمانی درووستکراوی ئێران لە کەشتییەکی بێ ئاڵای سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیدا کە بۆ حوسییەکانی یەمەنی ناردبوو، ڕاگرتبوو، بەشێک کەو بارەیە.

ملیۆن و سەدهەزار بەرمیلی نەوتی ئێران کە بە نەوتهەڵگڕیکی بیانی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە مەبەستی ڤەنزۆئێلا نێردرابوو و ڕۆژی دووی ژوئیە لە لایەن هێزی دەریایی ئەمریکا ڕاگیرابوو، بەشێکی دیکەی بارەکەیە.

لە ئەگەری پەسەندکراونی ئەو داواکاریە، ئەمە گەورەترین باری ڕاگیراوی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەمریکا دەبێت.

لەو سکاڵایانەدا، هەروەها ئاماژە بە شێوەی ئاڵۆز و نوێی سوپای پاسداران بۆ ناردنی شاراوەی چەک و چۆڵ و سووتەمەنی بۆ ئەو ناوەندانە کە لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر کراوە.

لە سکاڵاکاندا ئەو بارانە بە هەڕەشەیەکی جدی لەسەر ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا هەژمار کراوە.

لە ئەگەری پەسەندکرانی لە لایەن دادگاوە، داهاتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بارانە دەخرێتە ناو هەژماری قوربانیانی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی.