بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی پارەى بۆ تیرۆریستان هەیە کەچى ٣٠٠ ملیۆن تمەن نادات بۆ گەڕانەوەى تەرمی بنەماڵە خنکاوە سەردەشتیەکە

کۆماری ئیسلامی پارەى بۆ تیرۆریستان هەیە کەچى ٣٠٠ ملیۆن تمەن نادات بۆ گەڕانەوەى تەرمی بنەماڵە خنکاوە سەردەشتیەکە
AvaToday caption
posted onOctober 31, 2020
noبۆچوون

خزموکەسی ئەو بنەماڵە سەردەشتیەیە لە کاناڵی مانشی نێوان بڕیتانیا و فەڕانسە خنکان، دەلێن پوڵیان نییە تەرمی بنەماڵەی ئێران نەژاد بگەڕێننەوە سەردەشت و بەرپرسانی ئێرانی لە بڕیتانیا دەڵێن، ئەوان هیچیان لەدەست نایە!


گەڕاندنەوەی تەرمی بنەماڵە سەردەشتیەکە تەنیا ٣٠٠ ملیۆن تمەنی دەوێت

خزموکەسی بنەماڵە سەردەشتیەکە خنکاوەکە ڕایانگەیاندووە، ئەوان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی بنەماڵەی ئێران نەژاد، تەنیا ٣٠٠ ملیۆن تمەن پوولیان پێویستە و ئەوان ئەو پوڵەیان نییە.

خزمی بنەماڵەی قوربانی دەڵێن :ئەو پوڵەکەی کە بنەماڵەی ئێران نەژاد، بۆ ڕێگای چوونە ئەوروپا خەرجیان کردووە، هەمووی بە قەرزی خزمان و فرۆشتنی زەمین و ماڵ کۆکراوەتەوە و ئێستاش ئەو پوڵەمان نییە بتوانین تەرمی بنەماڵەی ئێران نەژاد بگەڕێنینەوە.

جەمشید پەرویزی، سەرۆکی کۆنسولی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە: ئێمە ٣٠٠ ملیۆن تمەن پوڵمان نییە کە بیدەین بە حکومەتی بڕیتانی و تەرمی قوربانیەکانی پێ بگەڕێنینەوە.
پەرویزی ڕایگەیاندووە دوو ڕێگا هەیە! یان دەبێ بنەماڵەکەی پوڵەکەی بدەن یان لە بڕیتانیا بەخاک بسپێردرێن.

شایانی باسە، کۆماری ئیسلامی پشتیوانی یەکەمی مادی گرووپە تیرۆریستییەکانی جیهانە و پوڵی سەدان هەزار چەکداری تیرۆریستی ئەفغانی، عێراقی ، فەلەستینی و حوسی دەدات بەڵام دەلێ ٣٠٠ ملیۆن تمەن پوڵم نییە بیدەم بە بنەماڵەیەک تەرمی ئازیزانیان بێننەوە وڵاتی خۆیان.