بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەلعەرەبیە: سوپاى تیرۆریستى پاسداران بنکەى حزبە کوردییەکانى لە حاجى ئۆمەران تۆپباران کرد

ئەلعەرەبیە: سوپاى تیرۆریستى پاسداران بنکەى حزبە کوردییەکانى لە حاجى ئۆمەران تۆپباران کرد
AvaToday caption
posted onOctober 30, 2020
noبۆچوون

ڕۆژى پێنجشەممە ٢٩ى ئۆکتۆبەر، تۆپخانەکانى سوپاى تیرۆریستى پاسدارانى ئێران، ناوچە کوێستانییەکانى زنجیرە کێوى هەڵگوردى کە کەوتووەتە نێوان سنوورى باشوورى کوردستان و عێراقەوە، تۆپباران کرد.

 

بە قسەى شاهیدان، ئەم هێرشانە کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ بە کاتى نێوخۆى باشوور بووە!

مەنسوور مرەوتى ئەندامى ڕابەرى حیزبی دیموکراتى کوردستان لە گفتوگۆگۆیەکى لەگەڵ ئەلعەرەبییە باسى لەوە کردووە "ئەم هێرشانە هیچ زەرەرێکى گیانییان لە حیزب و پێشمەرگەکانى نەداوە، بەڵکوو بووەتە هۆى سووتاندى کێڵگەى جوتیارانى ناوچەکە و زەرەر و دڵەڕاوکێیەکى گەورەى لە نێودا دروست کردوون!"

مروەتى باسىشى لەوە کردووە کە "سوپاى پاسداران چەند ساڵێکە بە بەهانەى بوونى پێشمەرگەى حیزبە کوردییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، جار حارە تۆپباران و کاتیوشابارانى سنوورەکانى ڕۆژهەڵات و باشورى کوردستان دەکات. بەڵام تا ئێستا زەرەرێکى زۆرى لێ نەداوین و نەبووەتە هۆى پاشەشکێى پێشمەرگەمان لەو ناوچەیە و ئێمە هەروا درێژە بە خەیاتى خۆمان دەدەین بۆ گەیشتن بە دیموکراسى!"