بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا: ئێران نزیکەى ٤٠ ساڵە هۆکارى نیگەرانى ئێمە و وڵاتانى ناوچەکەیە

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا: ئێران نزیکەى ٤٠ ساڵە هۆکارى نیگەرانى ئێمە و وڵاتانى ناوچەکەیە
AvaToday caption
posted onOctober 21, 2020
noبۆچوون

مارک ئیسپەر وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دوێنێ سێشەممە لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى ئەتڵەنتیک لەمەڕ پرسە ئەمنییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست گوتى: ئێمە گەیشتووینەتە خاڵێک کە زۆرێک لە وڵاتانى ناوچەکە ئێستا دەزانن کە کۆمارى ئیسلامى ئێران و شەڕەنگێزییەکانى لە ناوچەکە بۆ نزیکەى چوار دەیەى ڕابردوو، گەورەترین هۆکارى نیگەرانى ئێمە و خۆشیانە!

 

ئیسپەر گوتیشى "لە ڕاستیدا پانتایی چالاکییەکانى ئەوان لە ئەفریقاوە تا ڕۆژهەتى نێوەڕاست و ئەفغانستان درێژ دەبێتەوە. ئێمە ئەم مەترسییە هاوبەشەى ئێران دەبین کە چۆن دەبێت لەبەرامبەرى بوەستینەوە.

مارک ئسپەر لە وەڵامى پرسارێک لەمەڕ ئەوەى کە ئاخۆ ڕێکخراوێکى وەک ناتوۆ ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسییەکانى ئێران لە ناوچەکە دەبێتەوە یان نا، گوتى "ڕوانگەى ئێمە لەسەر بوونى جۆرێک لە بنیاتنانى ئەمنى لە ناوچەکە پابەندە، پێکهاتەیەک کە للەسەر بنەماى ئەو، وڵاتانى نیوەدوورگە هەر لە ئیسرائیلەوە بگرە تا وڵاتەکانى دیکە، پێکەوە هەوڵ بدەن بۆ بەرگرتن لە ئێران و تەنانەت ئەگەر ئەو گەڵاڵەیە نەشگاتە هیچ شوێنێک، ئەوان ئامادە بن کە بۆ ئەنجامدانى هاوکاریی یەکترى بکەن".

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا باسیشى لەوە کرد کە ئێستا "ئێمە بەشێکى گەورەمان لە ڕێگەى سێنتکامەوە ڕێک خستووە، بەڵام هەموو ئەو وڵاتانە بەرژەوەندى و نیگەرانیگەلێکیان هەیە وەک ئازادى دەریاوانى لە خەلیجى فارس و ئازادى چالاکى بازرگانى و هەڕەشە دژى دەسەڵاتە نیشتمانییەکانیان. ئێمە شاهیدى ئەوە بووین کە ئێران پارەکە چۆن هێرشى کردە سەر ژێرخانى نەوتى عەرەبستانى سعودیە!"