وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەک کۆمەڵکوژییەکەى میلیشیا چەکدارەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى بە توندى مەحکوم کرد کە چەندین کەسى پێتاوانیان کردە قوربانى.
ڕۆژى شەممە، گرووپێکى تیرۆریستى کە لە ژێر هەژموونى کۆمارى ئیسلامیدان، ١٢ کەسى مەدەنییان لە شارى فەرحاتى موسڵ ڕفاند و دواتر بە شێوەیەکى دڕندانە کوشتیانن.
لە بەیاننامەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکادا هاتووە: "دەوڵەتى عێراق دەبێت هەرچى زووە میلیشیاکانى بن دەسەڵاتى ڕژێمى ئێران کە بە بێ هیچ یاسایەک هێرش دەکەنە سەر کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان و چالاکان و خۆپێشاندەران و بارەگاى حزبە سیاسییەکان و دیپلۆماتکارەکان، بخاتەوە ژێر کۆنتڕۆڵى خۆی
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا داواشى لە دەوڵەتى عێراق کردووە ئەنجامدەرانى ئەم تاوانە هەرچى زووە دەستبەسەر و دادگاییان بکات. هەروها لە بەیاننامەکەشدا هاتووە: ڕەفتارى ئەم گرووپانە، عێراق بەرەو شەڕێکى تایفى دەبەن.