بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بیڵدى ئەڵمانیا: نوێنەرێکى پەرلەمان داواى ئیعدامى ڕوحانى دەکات

بیڵدى ئەڵمانیا: نوێنەرێکى پەرلەمان داواى ئیعدامى ڕوحانى دەکات
AvaToday caption
posted onOctober 17, 2020
noبۆچوون

وەرگێڕانى ئاڤاتودەى

 

شێتایەتى لە دەوڵەتە ڕادیکاڵە ئیسلامییەکەى ئاخوندى لە ئێران. موجتەبا زوئەلنوورى نوێنەرى ڕادیکاڵ و لادەر، سیاسەتى سەرکۆمار حەسەن ڕۆحانى بە زۆر "نەرم" هەژمار دەکات، هەر بۆیە نەتەنیا لادانى، بەڵکو خوازیارى "ئیعدامى هەزار جار"ى ئەوە.

موجتەبا زوئەلنوورى ئەندامپەرلەمانى ڕادیکاڵ، ئەمڕۆ شەممە لە تویتەرەکەى خۆى نووسى: "ڕابەرى ئینقیلاب دەبێت فەرمان بدات هەزار جار ئێوە ئیعدام بکرێن تا دڵى خەڵکى ڕازى بن".

موجتەبا زوئەلنوورى، لە لووتکەى ڕادیکاڵەکان و یەکێکە لە جێگرانى ڕابەرى کۆمارى ئیسلامى عەلى خامنەییە. ئەوەى کە ئەوى تووڕە کردووە، لێدوانەکانى ڕوحانییە لە ڕۆژى چوارشەممە. سەرکۆمار باسى لەوە کردبوو "لە کاتى پێویست ئێمە دەجەنگێین، بەڵام لە کاتى پێویست بەردەوام ئاشتى".

هەندێک ئەمەیان وەک ئامادەسازى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دوژمنە کۆنەکەیان واتە ئەمریکا شڕۆڤە کرد تا بتوانن وڵاتەکەیان لە نێو قەیرانى ئابوورى دەرکێشن. بۆ توندڕەوترینەکانى ڕژێمى ڕادیکاڵى ئیسلامى، ئەمە وەک خیانەت هەژمار دەکەن.

 

پێشینە و ئامانج:

ئەگەرچى ڕۆحانى، وەک سەرکۆمار، چەندین جار دژى ڕۆژئاوا قسەى کردووە و خوازیارى وێرانکردنى ئیسرائیل بووە، بەڵام تونندئاژۆترینى توندڕەوەکان کەمێک دواى سەرکەوتن لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى مانگى ڕەشەمێ، خوازیارى دەستلەکارکێشانەوەى سەرکۆمار بوون.

 

هۆکارى ئەمە:

 ڕۆحانى بە سیاسەتى "ڕووەو ڕۆژئاوا" و ڕێککەوتنى ئەتۆمى ڤیەن لە ساڵى ٢٠١٥، دەوڵەتى ئاخوندەکانى لە ئامانجە عەقیدەتییەکانى خۆى دوور کردووەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، سیاسەتى ڕیفۆرمخوازانەى ئەو هیچ ئەنجامێکى نەبووە و وڵاتێک کە سەردەمانێک بە نەوت ببووە دەوڵەمەندترین وڵات، ئێستا بووەتە وڵاتێک کە زۆرترین قەیرانى ئابوورى هەیە.

ئایەتوڵا عەلى خامنەیی کە بە پێى یاساى بنەڕەتى قسەى کۆتایی لە هەموو بوارە ستراتیژیکەکان دەدات، هەمیشە دژى ئەم خواستانە بووە.