بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا دادوەر و زیندانەکانى کۆمارى ئیسلامى خستە لیستى گەمارۆکانەوە

ئەمریکا دادوەر و زیندانەکانى کۆمارى ئیسلامى خستە لیستى گەمارۆکانەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 25, 2020
noبۆچوون

ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە ئەمریکا چەندین کەسى حەقیقى و یاسایی کۆمارى ئیسلامى خستە نێو لیستى گەمارۆکانەوە، تەنانەت ئەو دادوەرەى کە حوکمى ئیعدامى بۆ نەوید ئەفکارى زۆرانبازى ئێرانى دەرکرد و ئەم کارەشى لەبەر پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ  بوو.

 

مایک پۆمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە بەیاننامەیەک سەرەڕاى ڕاگەیاندنى ئەم هەواڵە گوتى: "ئەمریکا دادوەر سەید مەحموود ساداتى، دادوەر محەمەد سوڵتانى و هەروەها لقى یەکى دادگاى ئینقیلابی شیراز و زیندانەکانى عادل ئاباد و وەکیل ئاباد و ورمێى خستە نێو لیستى گەمارۆکانەوە".

ئەم وەزیرەى ئامریکا سەرەڕاى پێداگرى لەسەر ئەوەى کە مۆمارى ئیسلامى ڕێز لە مافە ئینسانییەکانى ئێران ناگرێت، گوتى: " ڕژێمی کۆمارى ئیسلامى سەرەڕاى جێبەجێنەکردنى ئەرک و بەڵێنەکانى، هەروا درێژە دەدات بە تێکدانى بەشى دادوەرى بۆ سەرکوت و تۆفاندن".

پەمپئۆ باسى لەوە کرد کە ئەمریکا پابەندە بەوەى کە وەڵامى ئەو بەرپرسانەى کۆمارى ئیسلامى بداتەوە کە ئازادى و دادپەروەرى خەڵکى ئێران پێشێل دەکەن و ئەوڕۆ هەنگاوى نوێ لە ڕاستاى پاڵپشتى خەڵکى ئێران هەڵدەگرینەوە و ئەو کەسانە دەخەینە لیستى گەمارۆکانەوە".

پۆمپئۆ و گەمارۆ

هاوکات وەزارەتى خەزێنەدرى ئەمریکایش لە بەیاننامەیەک  وردەکانى ئەم کەس و ناوەندە نوێ گەمارۆخراوە سەرانەى بڵاو کردەوە و نووسى: سەید مەحمووود ساداتى دادوەرى دادگاى ئینقیلابی شیراز و محەمەد سوڵتانى دادوەرى دادگاى ئینقیلابی مەشهەدیش بەر گەمارۆکانى دووەم دەکەون.

لەبەر بنەماى بەیاننامەکە، زیندانى عادل ئابادى شیراز و لقى یەکى دادگاى ئینقیلابی شیراز و زیندانى ورمێ لە ئازەربایەجانى ڕۆژئاوا و زیندانى وەکیل ئاباد لە شارى مەشهەد، ئەو ناوەندانەن کە ئەوڕۆکە لە پێرستى گەمارۆ سەرەتایی و دووەمییەکانى ئەمریکان.

نوێنەرى تایبەتى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لەمەڕ ئێران پێشتر ڕۆژى پێنجشەممە ڕایگەیاندبوو کە واشنتۆن دەیهەوێت چەند کەس و لایەنێک کە مافى مرۆڤ پێشێل دەکەن لە ئێران، دادوەرى کەیسى نەوید ئەفکارى و دوو ناوەندى تایبەت بەم کارە بخاتە نێو لیستى گەمارۆکانەوە.

بە قسەى ئەلیۆت ئابرامز، ؛ئەم دەستەواژەى ئینقیلاب (بە پێى ستانداردەکان)ـى ئەمریکا، هەر بە دادگا  هەژمار ناکرێن. ئەوانە تەنیا ئامرازێکن تا ڕژێمى ئێران بتوانێت دەسەڵاتەکەى بمێنێتەوە و ئازادیخوازان دەخەنە زیندانەوە و تەنانەت ئیعدامیشیان دەکەن".

ئەو باسى لەوەش کرد کە حوکمى ئەم دادگایانە "بە پێى فەرمانى ئایەتوڵاکان دەردەچێت و ئەوان دادپەروەرى بە گاڵتە وەردەگرن".