بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پۆمپئۆ: ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست یەکدەنگ دەیهەوێ گەمارۆ سەربازییەکانی سەر ئێران نوێ بکرێنەوە

پۆمپئۆ: ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست یەکدەنگ دەیهەوێ گەمارۆ سەربازییەکانی سەر ئێران نوێ بکرێنەوە
AvaToday caption
posted onAugust 14, 2020
noبۆچوون

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە پەیامێکى تویتەرى، یەکێک لە قسەکانى مایک پۆمپئۆى وەزیرى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ڕیتویت کردووە کە دەڵێت "وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست یەکدەنگ خوازیارى دووبارە نوێکردنەوەى گەمارۆ سەربازییەکانن لەسەەر کۆمارى ئیسلامى ئێران".

 

مایک پۆمپئۆ لە پەیامەکەى خۆى لە تویتەر کە ڕۆژى پێنجشەممە بڵاوى کردبووەوە، دەڵێت: "لە ئیسرائیلەوە بگرە تا خەلیجى فارس، وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست کە لەبەردەم زۆرترین مەترسى دەستتێوەردان و گێرەشێوێنییەکانى ئێرانن، یەک دەنگ دەڵێن: گەمارۆ سەربازییەکان دژى ئێران نوێ بکەنەوە".

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دەڵێت: "ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرپرسیاریەتى ئەوەى لەسەر شانە کە گوێ لە قسەکانى ئەو وڵاتانە ڕابگرێت".

گەمارۆ سەربازییەکانى سەر ئێران لە مانگى ئۆکتۆبەر کۆتاییان پێ دێت، واتە دوو مانگێکى دیکە (مانگى ڕەزبەر) و ئەمریکا خوازیارى نوێکردنەوەیە.

١٧ى گەلاوێژ، کلى کرێفت ـیش باڵیۆزى ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێرانى بە "پاڵپشتیکەرى ژمارە یەکى تیرۆریزم لە دونیا" زانى و هۆشدارى دایە ڕوسیە و چین کە ئەوانیش ئەگەر بێتو بەر بە چەسپاندنى بڕیارنامەى نوێکردنەوەى گەمارۆ سەربازییەکانى سەر ئێران بگرن، دەکەونە خانەى گەورەترین پاڵپشتیکەرانى تیرۆریزم لە دونیا.