بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەرپرسێکى باڵاى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێرانى دەستگیر کرا

بەرپرسێکى باڵاى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێرانى دەستگیر کرد
سزا ئابوورییەکانى سەر کەسایەتییەکان ئەو کاتە دەردەکەون کە دەونە بن دەستى پۆلیس
posted onNovember 21, 2018
noبۆچوون

 

دەسەڵاتدارانی دانیمارک بەرپرسێکى بەرنامە ئەتۆمییەکەى کۆمارى ئیسلامییان لە فڕۆکەخانەى کۆپنهاگنى وڵاتەکەى دەستگیر دەکات، هۆکارى دەستگیرکردنەکەش سەرپێچیکردنى سزا نێودەوڵەتییەکان بوو دژى دانیمارک.

 

فەریدون عەباسی سەرۆکى پێشووى ڕێکخراوى ئاژانسى وزەى ئێران بەئاژانسى هەواڵى فارسی فەرمی ڕاگەیاند "هێزەکانى ئاسایشى دانیمارک، جەواد ڕەحیقی ـیان لە فڕۆکەخانەى کۆپنهاگنى پایتەختى ئەو وڵاتە دەستگیر کردووە". دواى سەپاندنى سزا ئابوورییەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا، نزیکەى ٧٠٠ کەسایەتى و کۆمپانیاو دامەزراوەى ئابوورى کەوتنە نێو لیستى سزاکانى واشنتۆن، یەکێک لەو کەسایەتیانەش ڕەحیقی بوون. بە گووتەى عەباسی، بەرپرسى کەیسى ئەتۆمی وڵاتەکەیان بەرەو گرتووخانە بردووە، بە هۆى ئەوەى بۆى نەبووە ئەو وڵاتە جێ بهێڵێت.

لە ساڵى ٢٠١٠ ناوى ڕەحیقی لە پاڵ ٤٠ کۆمپانیاو کەسەکانى ئێران لە نێو لیستى سزاکانى یەکێتى ئەوروپا بووە کە کاریان لەسەر پەرەپێدانى بەرنامە ئەتۆمییەکەى تاران دەکرد. ئەو کەسایەتییەى کۆمارى ئیسلامی مامۆستای فیزیاى نیۆترۆنی زانکۆى وەزارەتى بەرگری حکومەتى تاران بووەو، سەرۆکایەتى ناوەندی تەکنەلۆژیاى وزەى ئەتۆمی لەوێستگەى چاودێریکردنى یۆرانیۆم (UCF)ـی شارى ئەسفەهان دەکرد، کە بەشێکە لەو ڕێکخراوە ئەتۆمییەى ئێران.

ڕەحیقی لەکاتى جێهێشتنى ئەو وڵاتە بەبێ ئەوەى ئاشکرا بکرێت بەرەو کوێ دەرۆیشت لەلایەن پۆلیسی فڕۆکەخانە دەستگیر دەکرێت، بەڵام دەسەڵاتدارانى کۆپنهاگن ئاماژە بەوە دەکەن "ڕەحیقی بەشێوەیەکى نایاسایی چوونە نێو خاکی وڵاتەکەیان و، لەسەر ئەو بابەتە دادگایی دەکرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە جموجۆڵێکى ئەوروپی و ئەمەریکى لەئارادایە بۆ تووند کردنى سزا ئابوورییە سەپێنراوەکانى سەر ئێران، یەکەمجاریشە بەتۆمەتى سەرپێچیکردنى سزاکان بەرپرسێکى ئێرانى دەستگیر بکرێت.

لە بڕیاری دەستگیرکردنەکەش هاتووە "جەواد ڕەحیقی، سەرۆکى ناوەندێکى گرنگی تەکنەلۆژیاى ئەتۆمیی ئێرانەو، یەکێکە لە کەسە داواکراوانى سزاکانى واشنتۆن، بەو هۆیەوەش سەرجەم هەژمارە بانکییەکانى سڕ دەکرێت و بۆی نییە سەردانى هیچ وڵاتێکى بیانى بکات".