بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لەقاودانەکانی ئاڤاتودەی لەسەر گەندەڵی شارەوانی مەهاباد گرتنى ٥ کەسى بەدواوە بوو

لەقاودانەکانی ئاڤاتودەی لەسەر گەندەڵی شارەوانی مەهاباد گرتنى ٥ کەسى بەدواوە بوو
AvaToday caption
posted onAugust 3, 2020
noبۆچوون

پێنج کەس لە ئەندامانی شووراى شارى مەهاباد لەسەر گەندەڵى دەستبەسەر کران، کەچى گەندەڵە ڕاستەقینەکان هەتا ئێستا بە ئازادی لەناو مەهاباد دەسووڕێنەوە

 

نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژم هێزێکی تایبەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی کە لە تارانەوە هاتبوو، گەمارۆی شارەوانی مەهابادیان دا و هەر یەکە لە حامید حەیدەری، ئیبراهیم کەریمی، کاوە خزری، یۆنس قۆیتاسی و سەیدعەباس حوسێنی ئەندامانی شوڕای مهابادیان دەستبەسەر کرد.

تەنیا گەندەڵێکەی شارەوانی مەهاباد ٧٤ ملیارد تمەنە کە ئەویش بە بەشداری و شەراکەتی ئیدارەی ئیتلاعات و ئەندامانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە جلی فەرمانبەرانی شارەوانی یانی حەسەن گێتە، سۆهراب موقتەدر، خالید فەهمی و شێرکۆ نوورانی ئەنجام دراوە. حەسەن گێتە فەرماندەی بەسیجی شارەوانی خاوەنی پێنج دەست خانووبەرەیە لە گەڕەکەکانی ٦٠ دەزگا، شارەکی کارمەندان، کوی سەبا، موکریان و بینایەکی ٥ نهۆم بە نرخی ١٠ ملیار تمەن لە زەوییەکانی نیهزەت و سوپا.

سۆهراب موقتەدر سەرۆکی حیرساەتی شارەوانی مەهاباد و شێرکۆ نوورانی جێگری فەرماندەی بەسیجی چەمرانی شارەوانی خاوەنی چوار کۆمپانیا کە دەورەبەری مەهاباد بەتایبەتی لە جەهادئاوایە. خالید فەهمی و شێرکۆ نوورانی لە هەموو دزییەکانی شارەوانیدا بەشدارن و وەک مۆرەی ئیدارەی ئیتلاعات بە جلی فەرمانبەری شارەوانی هەتا ئێستا ، لەسەر کارەکەیان ماون و هیچ کام لە گرووپەکانی شوڕا نەیانتوانیوە ئەو دوو کەسە لە کارەکانیان دوور بخەنەوە.

چەقۆ دەستی خۆی نابڕێت و وەزارەتی ئیتلاعات ناتوانێ سەرۆکی ئیدارەی ئیتلاعات و بەتایبەت ئەندامانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر بکات. هەر بۆیە کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ بە قوربانیکردنی چەند مۆرەی پلە دوو دۆخەکە کۆنترۆڵ بکات و ژێستی خەبات لە دژی گەندەڵی بگرێت.