بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پێنج ڕێکخراوى مافى ژنان لە ئەڵمان پشتیوانییان لە زارا کرد

پێنج ڕێکخراوى مافى ژنان لە ئەڵمان پشتیوانییان لە زارا کرد
AvaToday caption
posted onAugust 2, 2020
noبۆچوون

خۆپێشاندانی ئەندامانی ٥ ڕێكخراوەی چالاكی مافی ژنان لە وڵاتی ئاڵمان، بۆ ئیدانە كردنی حووكمی زارا محمدی مامۆستای زمانی كوردی، لە شاری كۆلن

 

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ۱ی ئاگۆستی ۲٠۲٠ی زایینی، خۆپێشاندانێكی هاوبەشی  یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستان بە هاوكاری و هاوبەشی ئەندامانی هەر چوار ڕێكخراوەی سەنتەری ژنانی كوردی كۆلن، ڕێكخراوەی ئاسۆی ژنی كورد، كۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات و یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە مەبەستی شەرمەزاركردنی سیاسەتی سەركووت و تێرۆر و ئیدانە كردنی حووكمی زارا محمدی، ماموەستای زمانی كوردی كە لە لایەن ڕژیمی ئیسلامی ئێرانەوە بۆ ماوەی ۱٠ ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپێندراوە بەڕێوەچوو.

سەرەتای خۆپێشاندانەكە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و هەروەها یەك خوولەك بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاكی شەهیدان بەڕێوەچوو. لە بەشی دووهەم دا پەیامی هاوبەشی ئەم ڕێكخراوانە بە سێ زمانی كوردی و 
ئاڵمانی و فارسی خوێندرایەوە. 

لەم خۆپێشاندانە دا بە تایبەت وێنەو وتەكانی زارا محمدی بەرجەستە كرانەوە كە سەرنجی ڕێبوارانی بۆخۆی ڕاکێشا.

١١٢١٢
١٢٣٢١١٢٣