بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا ٩٠%ى داهاتی نەوتی کۆماری ئیسلامی کەم کردووەتەوە

ئەمریکا ٩٠%ى داهاتی نەوتی کۆماری ئیسلامی کەم کردووەتەوە
AvaToday caption
posted onJuly 31, 2020
noبۆچوون

مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەنای گووتووە: دەولەتی ئەمریکا توانیویەتی لە دوو ساڵی ڕابردوودا ٩٠ لەسەدی داهاتەکانی کۆماری ئیسلامی کە بۆ پاڵپشتی لە تیرۆرو چالاکییە ئەتۆمییەکانی بەکار دەهات، بڕیوە.

 

پۆمپئۆ گووتی: لە مانگی مەی ساڵی ٢٠١٨" بانەمەڕی نەوەت و حەوت"، ٩٠ لەسەدی داهاتی نەوتی ئێرانمان کەم کردووەتەوە. بە گووتەی وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا، وڵاتەکەى بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆ سەربازییەکانی سەر ئێران لە داهاتوویەکی نێزیکدا بڕیارنامەیەک دەردەکات و هیوای خواست ئەو بڕیارنامەیە لە لایەن پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش پەسەند بکرێت.

پۆمپئۆ بە ئاماژە بە سیاسەتی گوشاری هەرە زۆری ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی گووتی: ئێمە کۆماری ئیسلامی وەک ئەو شتەی کە هەیە دەبینین: ڕژێمێکی هێرشبەر نەک قووربانی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی جیهانی لە دیپلۆماسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران کرد و گووتی: ئەو هەوڵانە بوون بە هۆی ئەوەی حیزبوڵلا لە وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکای باشوور بە تیرۆریست بناسرێت.