بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یونان: ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەى هەڕەشەکانی تورکیە

یونان: ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەى هەڕەشەکانی تورکیە
AvaToday caption
posted onJuly 22, 2020
noبۆچوون

هەواڵدەری فەرانسە لە زمان سەرچاوەیەک لەنێو هێزی دەریای یونان ڕایگەیاند: ڕێژەی ئامادەیی هێزی دەریای یونان بە کاردانەوە بە چالاکیەکانی تورکیە بۆ دیتنەوەی گاز لە دەریای ئێژە زیادی کردووە.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە چەندین یەکەی هێزی دەریایی یونان لە ڕۆژی سێشەممەوە لە باشور و باشوری ڕۆژهەڵاتی دەریای ئێژە جێگیرکراون و ئامادەی وڵامدانەوە بەهەر جۆرە جوڵەیەکی تورکیەن.

هێزی دەریای یونان داوای لە دەریاوانەکانی وڵاتەکەی کردووە گوێ بەو ڕێوشوێنانە نەدەن کە تورکیە بۆ دەریاوانی دیاری کردوون.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیە ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک رایگەیاند: کەشتی " عروج ریس" لە ڕۆژی سێشەممەوە چالاکی دیتنەوەی گاز لە ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە دەستپێدەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە ئاتێن بە فەرمی ناڕەزایەتی خۆی بە جموجۆڵەکانی تورکیە لە نیزیک دوورگەی " کاستلوریزو"ی وڵاتەکەی دەربڕیبوو.

هەردوو وڵاتی یونان و تورکیە ئەندامی ناتۆن و کێشەی نێوان ئەو دوو وڵاتە مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە.