بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاژانسى ئەمنى ئاسمانى ئەوروپا: ئاسمانى ئێران ئەمن نییە!

ئاژانسى ئەمنى ئاسمانى ئەوروپا: ئاسمانى ئێران ئەمن نییە!
AvaToday caption
posted onJuly 17, 2020
noبۆچوون

١٩٠ ڕۆژ پێش، لە بەرەبەیانى ١٨ى مانگى بەفرانبار، سوپاى پاسداران لە هێرشێکى پێشتر ڕاگەیێنراو بە دەوڵەتى عێراق، "عەینولئەسەد"ى دایە بەر مووشەک، بۆ ئەوەى "تۆڵەى قورس"ـى خوێنى تیرۆریست قاسم سولەیمانى بکاتەوە لە بنکەى سەربازى ئەمریکییەکان.

 

"نیگەرانى لە وەڵاکدانەوەو هەوڵدان بۆ دروستکردنى قەڵغانى مرۆیی"، بە گومانى زۆرێک لە چاودێرە نێونەتەوەییەکان، بووە هۆى ئەوەى کە کۆمارى ئیسلامى بڕیار بدەن لە کاتى دۆخى شەڕاوى، ئاسمانى ئێران بۆ فڕینى فڕۆکەکان ئازاد بکەن. لەم نێوەندەدا، فڕینى ژمارە ٧٥٢ى هێڵى ئاسمانى نێونەتەوەیی ئۆکڕاینیا بە مووشەکێک لە پەدافەندى ئاسمانى نزیک فڕۆکەخانەى خومەینى خرایە خوارەوە و ١٧٦ موسافیرەکەى گیانیان لەدەست دا.

شەش مانگ دواى ئەم کارەساتە، لە کاتێکدا کە هێشتا هۆکارەکانى ڕوون نین، ئاژانسى ئەمنى ئاسمانى ئەوروپا هۆشدارى دایە فڕۆکە موسافیربەرەکان سەبارەت بە بەکارهێنانى ئاسمانى ئێران. ئەم ئاژانسە دەڵێت "فڕۆکە مەدەنییەکان مەترسییان لەسەرە، چونکەئەگەرى هەیە پەدافەندى ئاسمانى کۆمارى ئیسلامى بیانتەقێننەوە".

"هەڵەى ئینسانى"، هۆکارێک بوو کە بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى سەبارەت بە خستنەخوارەوەى فڕۆکە ئۆکراینییەکە خستیانە ڕوو، ڕەنگە سەبارەت بە تەقەکردنە دەستى ئەنقەستەکە و هۆکارەکانى دیکە، کۆمەڵێک سزا و قەرەبوو لە لایەن کۆمارى ئیسلامى بە دواوە بێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەرەنجامەکەى بۆ ئاسمانى ئێران جۆرێکى دیکە دەبێت و باش نابێت.

ئاسمانى ئێران