بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بیل گێتس: نابێ دەرزی کۆڕۆنا نادادپەروەرانە و تەنیا لە نێو دەوڵەمەندەکان بڵاو بکرێتەوە

بیل گێتس: نابێ دەرزی کۆڕۆنا نادادپەروەرانە و تەنیا لە نێو دەوڵەمەندەکان بڵاو بکرێتەوە
AvaToday caption
posted onJuly 13, 2020
noبۆچوون

 

دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسافت، بیل گیتس کە پێش لە بڵاو بوونەوەی بەربڵاوی ڤایروسی کۆڕۆنا لە جیهاندا، هۆشداری دابوو کە جیهان ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی نەخۆشیەکی هەمەگیر نییە، داوا دەکات دەرزی کۆوید ١٩ بە بێ وەبەرچاوگرتنی هیچ تیبینێەکی ماڵی و بەرژەوەندی ئابوری بدرێ بەو کەسانەی بەراستی پێویستن.

 

ئەو بازرگان و پیشەخوڵقێنە بەناوبانگە ئەمریکاییە ڕۆژی شەممە لە کاتی بەڕێوەبردنی ڤیدیۆکۆنفرانسێک لەسەر کۆڤید ١٩ کە لە لایەن دامەزراوەی " کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ئایدز" ڕێکخسترابوو، جەختی کردەوە لەوەی ئەو دەرمانانەی بۆ ئەو نەخۆشیە هەیە و هەروەها ئەو دەرزیەی لە داهاتوودا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا بەرهەم دەهێندرێن دەبێ بە بێ وەبەرچاوگرتنی پێشنیاری ماڵی بەسەر ئەوانەی بەراستی پێویستیان پێیە دابەش بکرێن.

گیتس ڕایگەیاندووە ئەگەر ئەوانەی پوڵی زیاتر دەدەن لە ڕووی وەرگرتنی دەرزی وەپێش بکەون، دۆخی مردنەکان بە هۆی کۆڤید ١٩ خراپتر دەبێت. ئەو ملیاردێرە کە کەسانێک بە خێرخواز ناوی دێنن لە درێژەدا نووسیویەتی: ئێمە پێویستیمان بە ڕێبەرانێکە کە سەبارەت بە بڵاو کردنەوەی دەرزی و دەرمانەکانی کۆڕۆنا. بڕیارگەڵێک لەسەر بنەمای دادپەروەری بدەن و هۆکاری پێوەندیەکانی بازاڕ وەبەر چاو نەگرن.

کۆڕۆنا و دەرزى

لە کاتێکدا ماوەیەکە کێبەرکێ لە نێوان وڵاتان و کۆمپانیا ناودارەکانی جیهان  بۆ بەرهەم هێنانی دەرزی کۆڕۆنا لە ئارا دایە، هاوکات نیگەرانی سەبارەت بە دانی پشکی زیاتری ئەو دەرزی و دەرمانانە بە کەسانی دەوڵەمەند زیادی کردووە. ئەو پرسە بووە بە هۆکار بۆ ئەوەی دەرزی کۆڕۆنا لە داهاتوودا وەک بەرهەمێکی گشتی و بە بێ گوێدانە بەرژەوەندی ماڵی وەبەرچاو بگیرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی، ٢١ پڕۆژەی بەرهەمهێنانی دەرزی ئێستا لە قۆناغی تاقیکاریدان لە سەر ئینسان کە سێ پڕۆژەیان گەیشتوونە قۆناغی سێهەمی تاقیکاری. بە پێی نوێترین هەواڵەکان سێ کۆمپانیای ئەمریکایی، بڕیتانیایی و چینی بە ناوەکانی " مدرنا" ، ئاسترازنکا"و" سینوواک بیوتک" زۆرترین پێشکەوتنیان لە ڕەوتی درووستکردنی دەرزی کۆڕۆنا بە دەست هێناوە.

بیل گیتس لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە یەکێک کە گەورەترین وانەکانی خەبات لە دژی ڤایروسی ئێچ ئای وی ئەوەیە سیستەمێکی دادپەروەرانە و جیهانی بۆ ئەوەی خەڵک دەستی بە درەمان ڕابگات پێک بهێندرێت.

کۆڕۆنا و دەرزى ٢