بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمنیستى داواى ئاشکرا کردنى دەستبەجێی دەستگیراوانی ئەهواز دەکات

ئەمنیستى داواى ئاشکرا کردنى دەستبەجێی دەستگیراوانی ئەهواز دەکات
کۆمارى ئیسلامى ٢٢ هاووڵاتی عەرەبی لە ئەهواز لەسێدارە دا، بەبێ ئەوەى بنەماڵەکانیان ئاگادار بکرێنەوە
posted onNovember 17, 2018
noبۆچوون

 

ڕێکخراوێکى نێودەوڵەتى داوا لەکۆمارى ئیسلامی ئێران دەکات ڕوونکردنەوەى خێرا لەسەر چارەنووس و جێگەى سەدان دەستگیراوی عەرەبی ئەهواز لەوڵاتەکەى ئاشکرا بکات.

 

رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى کەبە "ئەمنیستى" ناسراوە ئاشکراشی دەکات " بەهیچ شێوەیەک نەتوانراوە پەیوەندیی لەگەڵ دەستگیراوان بکرێت چ لەلایەن خێزانەکانیانەوە و چ لەرێگەى پارێزەرانیان". ئەو ڕاگەینراوەى ئەمنیستى لە کاتێکدایە چەندین ڕاپۆرت لەبارەى لە سێدارەدانى بەکۆمەڵ دژى ژمارەیەک لەچالاکوانانەکانی عەرەب خوزستان ئەنجام داوە. ئەمنیستى گووتیشى " بەشێوەیەکى نهێنى ٢٢ کەس لەنێویاندا چالاکی مەدەنى محەمەد مومنى تیماسی تێدایە".

لێدوانەکانى ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەینراوی ڕێکخراوى مافی مرۆڤی ئەهوازییە، کەپرۆسەى لەسێدارە بەکۆمەڵەکەى ناوچەى ئەهوازی بڵاو کردووەتەوە. ڕێکخراوە ئەهوازییەکە دەشڵێت "دەسەڵاتدارانى ڕژێم، پرۆسەى لە سێدارەدانى بەکۆمەڵى دژى ٢٢ هاووڵاتی عەرەبی لەئەهواز ئەنجام داوە، بەبێ ئەوەى بنەماڵەکانیان ئاگادار بکرێنەوە".

زانیارییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە تاران لەرۆژى پێنجشەممە ٨ تشرینى دووەم (١٧ى گەڵاڕێزان) پرۆسەى لەسێدارەدانى ئەنجام داوە، بەڵام یەکشەممە بنەماڵەى بەشێک لە سێدارەدراوەکانی ئاگادار کردووەتەوەو، داواشى لێکردوون "بەهیچ شێوەیەک پرسە بۆ لە سێدارەدراوەکان دانەنێن".

تایبەت بەو پرسە غولام ڕەزا شەریعەتی، پارێزگای ئەهواز هەواڵى لە سێدارەدانەکانى ڕەت کردووەتەوە، تەنها ڕایگەیاند "تۆمەتباران تۆمەتەکانیان ئاراستە کراوە"، بەبێ ئەوەى زانیاریی زیاتر ئاشکرا بکات. زۆربەى ئەو لەسێدارەدراوانەش بەهۆى هێرشى چەکدارییەکەى کۆتاییەکانى ئەیلوولی ڕابردوو (سەرماوەز) بوونە، کە تاران دەڵێت "ئەوان دەستیان لەو پرۆسەیە هەیە"، بەڵام داعش بەرپرسیارێتى خۆى لەو کردەوەیە ڕاگەیاند.