بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تەقینەوە لە دڵی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران

تەقینەوە لە دڵی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران
AvaToday caption
 شرۆڤەی شرۆڤەکاری بەناوبانگی ئیسرائیلی لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی تەقینەوەی ناوەندی ئەتۆمی تەنەتز
posted onJuly 4, 2020
noبۆچوون

رۆنن برگمن، شرۆڤەکاری بەناوبانگی ئیسرائیلی لە بواری ئەمنیەت و ئیتلاعات لە لاپەڕەی ژمارە ٤ی ئەوڕۆی ڕۆژنامەی " یەدیعوت ئاخرونوت" بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک بەناوی " تەقینەوە لە دڵی دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران باسی لە لایەنە جۆراجۆرەکانی تەقینەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز کردووە.

 

برگمن بە ئاماژە بە هاوکات بوونی ئەو ڕووداوە لەگەڵ ساڵیادی چالاکی " یاریەکانی ئولەمپیک" ،( هێرشی سایبری وایروسی ستاکس نێت) بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران لە مانگی ژوئیەی ٢٠١٠ بە  بنەماگرتنی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئەمنیەکانی ڕۆژئاوا باسی لە ڕوودانی چالاکیەکی تێکدەرانە لە دامەزراوە ئەتۆمیەکانی نەتەنز کردووە.

بەشی کۆتایی ئەو نووسراوە شرۆڤەی ڕاگەیەندراوی ئەو گرووپەی کردووە کە ڕایانگەیاندووە چالاکیەکە ئەوان کردوویانە. گرووپی تاژپڵنگەکانی نیشتیمان.

هەروەها ڕۆژنامەی " ئیسرائیل هیوم" ناوەندی ڕۆژنامەنووسی حیزبی لیکود و پاڵپشتی بنیامین نەتانیاهۆ لە لاپەڕەی ١٧ی ڕۆژی هەینی خۆیدا لە نووسراوەیەک لە ژێرناوی " ساتەوەختێک پێش چالاک کردن، شارژێر خەساری بە سانترفیوژەکانی نەتەنز گەیاند" بە قەڵەمی یونی هرش، ئاراز لین و نەتع بار بە بنەماگرتنی دیمەنی ماهوارەیی و روانگەی کارناسانی وەک " دەیوید ئالبرایت" دیارترین لێکۆڵەری نێودەوڵەتی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و فابیەن هاینتز وێڕای ڕەتکردنەوەی هەڵویستی بەرپرسانی ئێران، باسیان لە چالاکیەکی تێکدەرانە لە دامەزراوە ئەتۆمیەکانی نەتەنز کرد.

نووسەران وێرای ئاماژە بە ساڵیادی هێرشی ڤایروسی ستاکس نێت بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران لە مانگی ژوئیەی ساڵی ٢٠١٠ی زایینی ئەو ڕووداوەیان بە درێژەی هەوڵە گووماناویەکانی حەوتووی ڕابردوو بەتایبەت تەقینەوەی پێنجشەممەی رابردووی ڕۆژهەڵاتی تاران و ڕووداوی تەقینەوە لە ناوەندی دەرمانی سینا ئەتهەری تاران هەڵسەنگاندووە.

بەشی کۆتایی ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە ڕاگەیەندراوی گرووپی" تاژپڵنگەکانی نیشتیمان" و وەئەستۆگرتنی چالاکی تێکدەرانەکەی ناوەندی نەتەنزکراوە.

پەڕەى یەکەم

پەڕەى دووەم