بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دیسان لە دارستانەکانی بۆزینە و مەرەخێل تەقینەوە ڕووی دا

دیسان لە دارستانەکانی بۆزینە و مەرەخێل تەقینەوە ڕووی دا
AvaToday caption
posted onJuly 1, 2020
noبۆچوون

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لە دارستانەکانی بوزین و مەرەخێل لە بەرزاییەکانی پاوە دیسان دوو کەسی دیکە لە کاتی کووژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان بریندار بوونە.

 

ئەو دوو کەسە لە فەرمانبەرانی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکانی کرماشانن. ناوی بریندارەکان فەرشید سەنجەری و پەیمان موعینیانە.

ئەمڕۆ حەوتەمین ڕۆژە ئاگری دارستانەکانی مەرەخێل و بۆزین لە پاوە دریژەی هەیە و کۆماری ئیسلامی هیچ هەوڵێکی جدی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نادات.

شایانی باسە سێ ڕۆژ لەمەو بەر هەر لە بۆزین و مەرخێڵ سێ ژینگە پاریزی پاوەیی بە پیلانێکی تیرۆریستی سوپای پاسداران لە کاتی کوژانەوەی ئاگری دارستانەکان تیرۆر کران.

یەکێک لە بریندارەکانى تەقینەوەکەى ئەمڕۆى دارستانەکانی بۆزینە و مەرەخێل

یەکێک لە بریندارەکانى تەقینەوەکەى ئەمڕۆى دارستانەکانی بۆزینە و مەرەخێل