بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەڵاڵەی بردنەدەرەوەی ٩٥٠٠ سەربازی ئەمریکایی لە ئالمان**

گەڵاڵەی بردنەدەرەوەی ٩٥٠٠ سەربازی ئەمریکایی لە ئالمان**
AvaToday caption
posted onJuly 1, 2020
noبۆچوون

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەو وڵاتە، گەڵاڵەی چوونە دەری ٩ هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکایی لە بنکە سەربازیەکانی ئاڵمان واژۆ و پشتڕاست کردووەتەوە.

 

بەو پێیە ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکا لە ئاڵمان لە ٣٤ هەزار و ٥٠٠ کەسەوە بۆ ٢٥ هەزار هێزی سەربازی کەم دەبێتەوە. دۆناڵد ترامپ پێشتر ڕەخنەی ئەوەی لە ئالمان گرتبوو کە بە پێی پێویستە بەشداری لە ناتۆدا ناکات.

وتەبێژی پێنتاگۆن ئاماژەی بە وردەکاری زیاتر سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێکردنی هێزەکانی ئەمریکا نەکردووە. بەو حاڵەوە ترامپ حەوتووی ڕابردوو گووتبوی کە هێندێک لەو سەربازانە بۆ لەهێستان دەنێردرێن. سەرکۆماری ئەمریکا لە سەفەری ئاندژی دودام هاوتا لەهێستانییەکەی بۆ واشنگتۆن گووتی: هێندێک لەو هێزانە دەگەڕێنەوە ئەمریکا، هێندێک دەچنە شوێنی دیکە و هێندێکیان بۆ لەهێستان دەچن.

لە لایەکی دیکە جاناتان هافمن وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە حەتووەکانی داهاتوو لەو بارەوە زانیاری زیاتر دەدات بە کۆنگرەی ئەمریکا و دواتر لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناتۆ لەسەر ئەو پرسە ڕاوێژ دەکات. ئەو بڕیارەی دۆنالد ترامپ بە کێشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە نیگەرانی ئاڵمان و هاوپەیمانەکانی دیکەی ناتۆی لێکەوتووەتەوە و ترسی ئەو وڵاتانە ئەوەیە کە ڕووسیە بەهێزتر دەبێت.

وتەبێژی پێنتاگۆن جاناتان هافمەن لەو بارەوە گووتی: ئەو گەڵاڵەی پەسەند کرا  دەبێتە هۆی زیاتر تەریک بوونەوەی ڕووسیە و ناتۆ بەهێز دەکات. دڵنیایی دەدات بە هاوپەیمانەکانمان و شلکی ستراتژی ئەمریکا و چالاکی فەرماندەیی ئەوروپایی ئەو وڵاتە زیاتر دەکات.

ژمارەیەک لە ئەندامانی دێموکرات و کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکا دژی کەمبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانن و ئەوە بە قازانجی ڕووسیە دەزانن.