بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕژیمی ئێران بە دروستکردنی پشێوی دەتوانێ دزە بکاتە وڵاتانەوە

ڕژیمی ئێران  بە دروستکردنی پشێوی دەتوانێ دزە بکاتە وڵاتانەوە
AvaToday caption
پۆرتالی زانیاریگەیاندنی ئوتریش، وەرگێرانی ئاڤاتودەی
posted onJune 7, 2020
noبۆچوون

ستراتژی ڕژیمی ئێران کەڵکوەرگرتنە خاڵی لاوازی وڵاتانی عەرەبی بۆ جێگیرکردنی خۆی لەو وڵاتانە. بە ئەنجام  و درێژەدانی ئەو کارە، سەرئەنجام ئەو وڵاتانە لەنێودەچەن.

 

ستراتژی ناوچەیی ڕژیمی ئێران کەڵکوەرگرتنە لە خاڵی لاوازی دامەزراوەکان لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی خۆیان. لوبنان، عێراق، یەمەن و سوریە تێچووی ئەو ستراتژیەیان داوە. لە هەر کام لەو وڵاتانە، تاران گرووپی چەکداری خۆی درووست کردووە. لە ڕاستیدا ئێران بە لەناوبردنی خاوەن ماڵ، خۆی دەخزێنێتە ئەو شوێنە.

کاتێک ڕژیمی ئێران چاو لە لوبنان دەکات، چ دەبینێت؟ ئەو بە هاوپەیمانی نیزیکی خۆی دەبینێت، کە سەرۆکایەتی وڵاتێکی تێکدەریان لەسەرشانە کە حەشیمەتەکی تووڕەیە و نایهەوێ ببێ بە قوربانی. حیزبوڵا ناتوانێ دژی ئیسرائیل شەڕ بکات بە بێ ئەوەی پێگەی نێوخۆیی خۆی لە ناو ببات.

هیچکام لەوانە نابنە هۆکار کۆماری ئیسلامی ستراتژی خۆی بگۆڕێت بەڵام ئەو پرسە پرسیاری جدی سەبارەت بە سەرکەوتنی ئەو ستراتژیە درووست دەکات.