بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ملیۆنان منداڵى بێ ناسنامە لە ئێراندا هەن

ملیۆنان منداڵى بێ ناسنامە لە ئێراندا هەن
کۆمارى ئیسلامى بە سیاسەتە جیاکارییەکانى ملیۆنان کەسى بێ ناسنامە کردووە
posted onNovember 13, 2018
noبۆچوون

 

پەرلەمانتارێکى کۆمارى ئیسلامی ئێران ئاشکراى دەکات "نزیکەى ملیۆنێک منداڵى بێناسنامە لە ئێران دەژێن"، ڕوونیشی کردووەتەوە "ئەگەر خێزانەکانیانیش هەژمار بکرێن، ژمارەیان دەگاتە پێنج ملیۆن کەس".

 

کۆمارى ئیسلامى بە هۆى نەبوونى سیاسەتێکى ڕوون بۆ پەرەپێدانى مرۆیی و، پەراوێزخستنى هاووڵاتیانى لەسەر بنەماى شارچێتی، ژمارەیەکى زۆرى هاووڵاتیان هیچ بەڵگەنامەیەکى فەرمییان نییە. ئەمەش لە کاتێکدایە بەشێکى گەورەى دانیشتووانى سیستان و بەلوچستانیش بە هۆى پەراوێزخستنیان لە لایەن حکومەتى تارانەوە، خاوەنى هیچ ناسنامەیەکى فەرمیی نین.

لەلایەن خۆیەوە تەیبە سیاوش، هێماشی بەوەش کردووە "ئەو ئامارانە زۆر ورد نین، بەڵام باس لەو ژمارەیە دەکرێت، کە منداڵانى بێناسنامە لە ئێراندا دەژێن". بە گووتەى سیاوش "پڕۆژە یاساى پێدانى ناسنامەى ئێرانى بۆ منداڵانى ئافرەتە ئێرانییەکان کە شوویان بە بیانییەکان کردووە، دەتوانێت زیانى کۆمەڵایەتى و هەژارى کەم بکاتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەوە دەکاتەوە "پەرلەمان ڕۆژانە لەو جۆرە خەڵکانە سەردانى دەکەن، کە هەموویان منداڵن، داواشیان کردووە لە بری پێشکەشکردنى هاریکارى مرۆیی ناسنامەیان پێبەخشن". بە پێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەى دانیشتووانى کۆمارى ئیسلامی ئێران لە سنوورى ٨١ ملیۆن کەس دەبێت، گەورەترین ڕێژەى دانیشتووانیشى لە پارێزگاى تارانی پایتەختە کە لە سەرووى 12 ملیۆن کەسە.