بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا داوا لە فەرانسە دەکات چالاکیەکانی حیزبوڵا لەو وڵاتە قەدەغە بکات

ئەمریکا داوا لە فەرانسە دەکات چالاکیەکانی حیزبوڵا لەو وڵاتە قەدەغە بکات
AvaToday caption
posted onMay 4, 2020
noبۆچوون

ڕیچارد گرنل، سەرۆکی کاتی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەتەوەیی ئەمریکا و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە ئالمان، داوا لە دەوڵەتی فەرانسە دەکات وەک ئاڵمان حیزبوڵلای لوبنان بە گرووپێکی تیرۆریستی بناسێنێت و چالاکیەکانی قەدەغە بکات.

 

کاناڵی فاکس نیوز بەم دواییە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە ڕیچارد گرنل، لە پۆستی خۆیدا و وەک سەرۆکی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمریکا قسەی لەگەڵ ئێمانۆئێل بون. ڕاویژکاری سیاسەتی دەرەوەی سەرکۆماری فەرانسە کردووە بۆ ئەوەی چالاکیەکانی حیزبوڵلا لەو وڵاتە قەدەغە بکرێت.

هەروەهاا گرنل هەوڵی ئەوە دەدات پشتیوانی فەرانسە بۆ قەدەغەکردنی چالاکیەکانی حیزبوڵلا لە سەرتاسەری یەکیەتی ئەوروپا بەدەست بێنێت. گرنل تا ئێستا چەندین جار سەردانی بروکسێلی کردووە بۆ ئەوەی پشتیوانی یەکیەتی ئەوروپا لەو سیاسەتە بەدەست بێنێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: چالاکیەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دەمێکی درێژەوە لەسەر ئەوە بووە کە چالاکی حیزبوڵلا لە ئاڵمان قەدەغە بکرێت و گرووپی گرنل بە شێوەی حەوتووانە دانیشتنی هەبووە بۆ داڕشتنی ستراتژی و کەڵکوەرگرتن لە نوێترین زانیاریەکان بۆ گووشار خستنە سەر حکومەتی ئاڵمان.

فاکس نیوز لە زمان ڕیچارد گرنل نووسیویەتی: گرنل دوو ساڵ لەگەڵ هەموو بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی ئاڵمان لە حکومەت و پەرلەمان دانیشتنی هەبووە بۆ ئەوەی ئاڵمان ڕازی بە وسیاسەتە بکات.
گرنل بە فاکس نیوزی گووتوە ئەو هەنگاوە سەرکەوتنێکی گەورەی دیپلۆماتیکە و ئێمە هیوادارین بتوانین وڵاتی دیکەش لە بروکسێل بەرەو ئەو سیاسەتە هانبدەین.

دەوڵەتی ئاڵمان ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو گرووپی حیزبوڵلای بە گرووپێکی تیرۆریستی ناساند و نووسینگەکەی لە ئاڵمان داخست. ئاڵمان، ئوتریش و یەکیەتی ئەوروپا ساڵی ٢٠١٣ لقی سەربازی حیزبوڵلایان بە فەرمی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند بەڵام ئەو بڕیارە بەشی سیاسی حیزبوڵلای نەدەگرتەوە.