بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ساڵیک لە بوومەلەرزەکەی کرماشان تێپەڕ دەبێ بەڵام..

ساڵیک لە بوومەلەرزەکەی کرماشان تێپەڕ دەبێ بەڵام..
ڕاپۆڕتێکی د.فازڵ ئەلیاسی بەرپرسی ئەنجومەنی کۆمەڵناسی ئێران لەسەر ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان
posted onNovember 11, 2018
noبۆچوون

 

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە دوای تێپەڕینی یەکساڵ بەسەر بوومەلەرزەکەی کرماشاندا

 

١: زۆربەی خەڵک لەنێو کانێکسدا دەژین (بەهۆی ترس لە بومەلەرزەی دیکە و خێرایی کەم لە ئاوەدانکردنەوەکاندا)

٢: دۆخی قوتابخانەکان خراپ و لە هەموو ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان تەنیا سێ قوتابخانە چاک کراونەتەوە. قوتابیان لە پۆلی پڕ مەترسی، کانێکسی یا ٤٠ کەسی وانەکانیان دەخوێنن.

٣: سەرپێڵ زەهاو تا ئێستاش نەخۆشخانەی نییە

٤: بەلێنی پێدانی زەوی بە کرێچییان تا ئێستاش نەچۆتە بواری جێبەجێکردن

٥: بەڵێنەکانی وەزیری پیشەسازی و پارێزگار بە یەکە بەرهەمهینەرە خراپبووەکان تەنیا بۆ پڕ کردنەوەی ڕاپۆڕتەکانی بەسەر کردنەوەی خەڵک بوو.

٦: بۆ بووژانەوەی کۆمەڵایەتی و دەروونی هیچ هەوڵێکی پێویست نەدراوە.

٧: ٥٠٠٠ بنەماڵە تەنیا لە شاری سەرپێڵ لە نێو کانێکسدا دەژین

٨: ئەو بەشە لە خەڵکی گووندەکان کە ماڵەکانیان ئامادە کراوە بە هۆی ترس لە بوومەلەرزە، هاتنی هاڕپ و کێشەی دەروونی لە نێو کانێکسدا دەژین.

٩: خەسارە کۆمەڵایەتیەکان بە شاراوەیی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ پتر دەبن

١٠: لە کۆی ٧٠٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی وێران بوو بەشی زۆریان تا ئێستا چاک نەکراونەتەوە.

١١: دۆخی بەساڵاچووان خراپتر بووە

١٢: تووندوتیژی دژی منداڵان زۆر زیاتر بووە

١٣: ژنان لە بارودۆخێکی یەکجار ناخۆشدا ژیان بەسەر دەبەن

١٤: هیوای درێژە دان بە خوێندن کەمە

١٥: هەژاری چەند بەرامبەر بۆتەوە

١٦: بڵاو کردنەوە ماددەی هۆشبەر و دزی کردن زیاتر بوونە

١٧: دزی بۆتە بە دیاردەیەکی ڕۆژانە

١٨:پەرەگرتنی تووندوتیژی بووەتە مەترسیەک لەسەر خەڵکی بوومەلەرزە لیدراو

١٩: نەخۆشی دەروونی، بێ هیوایی بە ژیان و داهاتوو ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لە بەرز بوونەوە دایە

٢٠: هەوڵی شێلگیرانە بۆ دابین کردنی هەلی کار لە ئارادا نییە

٢١: دەرفەتە کاریەکان دەدرێن بە کەسانێک کە خەڵکی کرماشان نین

٢٢: ئاڵوگۆڕ و ڕووداوەکانی دوای بوومەلەرزە وایکردووە خەڵکی ئەو ناوچانە لەگەڵ هاتنە خواری پرسی گەشەی فەرهەنگی ڕووبەڕوو ببنەوە.

 

ئەوە حاڵی کرماشانیەکانە لە ساڵیکی پڕ لە بەڵینی درۆی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیدا.