بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تۆڕێکی سپیکردنەوەی دراو و دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئێران ئاشکرا بوو

 شبکە پولشویی و دور زدن تحریمھا در کردستان عراق و انتقال ارز بە ایران
باشوورى کوردستان بووەتە بنکەیەکى لەبار بۆ دەورلێدانەوەى گەمارۆ ئابوورییەکانى سەر کۆمارى ئیسلامى
posted onNovember 11, 2018
noبۆچوون

دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بە هاوکاری دەڵاڵانی بازاڕی دراوی شارى سلێمانی ـى باشوری کوردستان، ڕۆژانە ١٠ میلیۆن دۆلار هەناردەی ئێران دەکات.

بە پێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی، کەسێک بە نێوی حاجی عوسمان کەلاری لە ڕێگەی کۆمپانیایەک بە ناوی "باوەنوور گەرمیان"، دۆلاری کاش لە بەغداوە دێنێتە سلێمانی و بە هاوکاری و شەریکایەتی کەسێکی دیکە بە نێوی حاجی فازڵ کە دانیشتووی شاری سلێمانییە و لە بازاڕی کۆن و نوێی دراوەکەی ئەو شارە کار دەکات، دۆلارەکان دەنێرنە ئێران و ڕادەستی کەسێکی متمانەپێکراوی بە ناوی لوقمان مەجیدی دەکەن و بەشێکی دیکە لەو پارەیە دەخرێتە سەر هەژمارى بانکی کەسێک بە ناوی عەتائوڵا حیجازی لە ئێران.

ئەو تیمە ڕۆژانە دوو باری ٥ میلیۆن دۆلاری ئامادە و هەناردەی ئێرانی دەکەن.

هەر لەو پێوەندیەدا کەسێکی دیکە بە نێوی سابیرعەزیزی لە ژێر ناوی کڕین و فرۆشتنی کۆمپانیای پیشەسازیی بەهینەکاران (شرکت صنعتی بهینەکاران) کە سەر بە سوپای پاسدارانە لە هەردوو شارەکانی سەردەشت و بانەى ڕۆژهەڵاتى کوردستانە، بە هەژماری بانکی میللەت ٥٨٠٧٤٧٣٨٥٦، ڕۆژانە حەوسەد هەزار دۆلار لە سلێمانییەوە دەباتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەو پڕۆسەى دەورلێدانەوەی گەمارۆکان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، لە کاتێکدایە بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی بەرپرسانی ئەمنی شاری سلێمانی لە دانیشتن لەگەڵ ئەمریکاییەکاندا بەڵێنی هاوکاریان بەو وڵاتە داوە پێش بە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی و دەست و پێوەندەکانی بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکان بگرن.