بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا هۆشداری دایە سوپای پاسداران لەسەر جموجووڵەکانی لە ڤەنزوێلا

ئەمریکا هۆشداری دایە سوپای پاسداران لەسەر جموجووڵەکانی لە ڤەنزوێلا
AvaToday caption
posted onApril 19, 2020
noبۆچوون

کریج فالێر فەرماندەی باشووری هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە سوپای پاسداران جموجووڵەکانی لە ڤەنزوێلا زیاد کردووە.

 

فالر بە هەواڵنێرانی گووت: ئەمریکا ئاگادارە هەوڵەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەی کارائیب بۆ زیادکردنی جموجووڵی سوپای پاسداران زیادی کردووە. لە درێژەدا گووتی ئەمریکا لە نیزیکەوە چالاکیە تێکدەرانەکانی سوپای پاسداران بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە چاودێری دەکات.

فالێر ڕایگەیاند ڕژیمی ئێران بە گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزمی جیهان ناوبرد و گووتی ڕژیمی ئێران بە هۆی پشتیوانی لە تیرۆریزم کارەسات لە وڵاتانی وەک یەمەن و سوریە درووست دەکەن.

ژەنەڕاڵ فالێر جەختی لەوەکردەوە ملیشیاکانی حیزبوڵای لوبنانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە ناوچەی کارائیب و لە ڕێگەی پەنابەران و هەروەها سەودا و کاری ماڵی هەبوونیان هەیە.