بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بۆچى ئەمریکا خەڵاتى بۆ گرتنى سەرۆکەکانى پەکەکە دیارى کردووە؟

چرا آمریکا برای دستگیری سران پ ک ک در قندیل جایزە تعیین کردە؟
سەرکردەکانى پەکەکە چییان کردووە کە کەوتوونەتە بەر غەزەبی ئەمریکا؟!
posted onNovember 10, 2018
noبۆچوون

 

هێزە ئەمریکییەکان لە کاتى شەڕ دژى داعشدا، سوودیان لە هێزەکانى پەکەکە لە عێراق و سوریە وەرگرت و بە پڕچەککردنیان پاڵپشتی تەواویان لێ کردن.

 

ئەم پاڵپشتییانە ناڕەزایەتى بەردەوامى تورکیەیان بە دواوە بوو و تەنانەت لە واشنتۆنیش باسى دەرهێنانى پەکەکە لە لیستى گرووپە تیرۆریستییەکان بە ئاشکرا باس کراوە و هەندێک لە بەرپرسانى فەرمى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا پاڵپشتى ئەم کارەیان کردووە. لە ڕوانگەى فەرماندە مەیدانییەکانى پێنتاگۆنەوە، هێزەکانى پەکەکە لە شەڕ دژى هێزە بناژۆخوازە ئیسلامییەکانەوە کاریگەرییان زۆر و پێویستە پاڵپشتى لێ بکرێن.

لە وەها دۆخێکدا کە سیاسەتەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە ڕۆژ لە دواى ڕۆژى پاڵپشتى زیاتریان بۆ پەکەکە بەدواوە بوو، کار گەیشتە ئاستێک کە پەیوەندییەکانى ئەمریکا و تورکیە تووشى لاوازى و مشتومڕ بوونەوە، لە بەرامبەریشدا جەمیل بایک یەکێک لە ڕابەرانى پەکەکە هاوکارى حزبەکەى لەگەڵ سوپاى پاسداران بردە نێو قۆناغێکى دیکەوە. بە شێوەیەک کە پەکەکە لە ورمێ نوێنەرایەتى کردەوە و سوپاى پاسداران دەستى بە هاوکاریی لۆجیستیک و ئازووقەى زیاتر کرد. پەکەکە ڕێگەى دا سوپاى پاسداران لە ناوچە کوێستانییەکانى قەندیل دەست بە جادەسازى بکات و ١٢ پایەگاى سەربازى لە نێو خاکى هەرێمى کوردستان دروست بکات.

لەم بەرامبەریشدا پەکەکە چووە نێو پەیوەندییەکى گەرموگوڕەوە لەگەڵ حەشدى شەعبی لە عێراق و بەمەیش بووە هاوکارى دروستکردن و تەواوکردنى هیلالی شێعەى ئێران و حەشدى شەعبیی عێراق و حیزبوڵاى لوبنان. بەڵگە و زانیارییەکان لەسەر  هاوکارییەکانى پەکەکە بە سەرۆکایەتى جەمیل بایک لەگەڵ سوپاى پاسداران، بە ڕوونى دەرخەرى ئەوەن کە بەشێک لە سنوورەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەگەڵ باشوورى کوردستان، لە لایەن پەکەکەوە بۆ پاراستنى کۆمارى ئیسلامى بەکار دەهێنرێن و لە لایەن ڕابەرانى پەکەکەوە هەواڵى هاتوچۆى حزبە ڕۆژهەڵاتییە دژە ئێرانییەکان بە کۆمارى ئیسلامى دەدرێت.

هاوکارى نهێنى و ژێربەژێرى پەکەکەو سوپاى پاسداران لە حاڵێکدایە کە سەدان لاوى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بە هیواى دژایەتیکردن و ڕووخاندنى کۆمارى ئیسلامى چوونەتە نێو پژاک و پەکەکەوە، بەڵام خەباتى پژاک دژى کۆمارى ئیسلامى لە لایەن سەرکردەکانى پەکەکەوە وەستێنراوە و چالاکییەکانى لە چوارچێوەى چاکسازى و هۆشدار بە نووسین دژى کۆمارى ئیسلامى کورت و سنووردرا کراوەتەوە و هەموو تواناى هێزە کوردییەکانى ڕۆژهەڵات بەرەو تورکیە و سوریە بەلاڕێدا براوە. ئامادەیی سەدان لاوى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە ڕیزەکانى پەکەکە، هۆکارە بۆ ئەوەى کە پەیوەندییە گەرموگۆڕەکانى پەکەکە و ئێران قسەى لێوە نەکرێت و بشاردرێتەوە.

سەرکردەکانى پەکەکە بۆ پاساوهێنانەوە لەسەر پەیوەندییەکەیان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى، بە ئەندامەکانى خۆیان دەڵێن: دوژمنە سەرەکى ئێمە حکومەتەکەى ئەردۆغانە و ناچارین سوود لە ئێران وەک پشتى گۆڕەپانى شەڕ وەربگرین. هەروەها پەکەکە لە باسکردنى ئایدۆلۆژی خۆى لە دانیشتن و وانە نێوخۆییەکانیدا، خۆى بە گرووپێکى چەپى دژە ئیمپریالیست دەناسێنێت کە لەسەر بنەماى ئەوەى ئەمریکا نوێنگەى سەرمایەدارى و ئیمپریالیزمى جیهانییە بە دوژمنى پەلە یەکى خۆى هەژمار دەکات و بە پێى ئەوەى کە دوژمنى دوژمنەکەم دۆستمە، ئێران بە دۆستى خۆى دادەنێت.

دەوڵەتەکەى ترامپ بە ئاشکرا دەڵێن، بەرژەوەندى ئەمریکا لە پێشەوەى سیاسەتە دەرەکییەکانى خۆمانە لە دونیایدا. لەم چوارچێوەیە ئەمریکا هاوکارى ئەو گرووپانە ناکەن کە هاوکارى دوژمنەکانیان بن. وا پێدەچێت کە ئەگەر پەکەکە بە سیاسەتەکانى خۆى سەبارەت بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ کۆمارى ئیسلامیدا نەچێتەوە، ڕەنگە ئەزموونى ڕۆژئاواى کوردستانیش بخاتە مەترسییەوە. ئاراستەیەک کە بڕیار وا نییە پاش هاوکارییە ماددى و سەربازى و فێرکارییەکانى ئەمریکا، بە ئاسانى ببێتە هیلالی شێعى کۆمارى ئیسلامى.

 

چرا آمریکا برای دستگیری سران پ ک ک در قندیل جایزە تعیین کردە؟

چرا آمریکا برای دستگیری سران پ ک ک در قندیل جایزە تعیین کردە؟

چرا آمریکا برای دستگیری سران پ ک ک در قندیل جایزە تعیین کردە؟

چرا آمریکا برای دستگیری سران پ ک ک در قندیل جایزە تعیین کردە؟