بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕۆژ ژمێری خیانەت: ساڵیادى تیرۆرکرانى دوو ئەندامی پژاک لە پێنجوێن

ساڵیادى تیرۆرکرانى دوو ئەندامی پژاک لە پێنجوێن
AvaToday caption
posted onApril 13, 2020
noبۆچوون

شەهیدان کەماڵ پێنجوێنی ناسراو بە کەماڵە خڕە و سدیق سالیاوایی دوو ئەندامی دیاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک بوون کە لە لایەن بەکرێگیراوانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێنجوێن تیرۆر کران.

 

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە چوارەمین ساڵی تیرۆرکرانی دوو ئەندامی حیزبەکەی لە پێنجوێن ڕایگەیاندووە: ڕژیمی داگیرکاری ئێران و نۆکەرەکانی بە تیرۆرکردنی کەماڵ پێنجوێنی و سدیق ساڵیاوایی ویستیان گەلی کورد بترسێنن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوی پژاکداهاتووە : پژاک تۆڵەی خوێنی هەڤاڵەکانیان دەستێنێتەوە.

شایانی باسە چوار ساڵ بەر لە ئێستا و لە ڕۆکێکی وەک ئەوڕۆدا ١٣ی ئاوریلی ٢٠١٦ ، دوو ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە شاری پێنجوێنی باشوری کوردستان تیرۆر کران. شوێنی تیرۆرکرانی دو ئەندامەکەی پژاک لەگەڵ ڕادەستکردنەوەی شەهید مستەفا سەلیمی یەک شارە و هەموویان لە پێنجوێن و لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجام دراوە.

پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە ئیقباڵ مورادی بابی شەهیدانی لە سێدارەدراو زانیار و لوقمان مورادی هەر لە شاری پێنجوێن تیرۆر کرا!

بەڕاستی پێنجوێن بووە بە ناوەندی تیرۆری کادر و ئەندامان و لاینگرانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پرسیار ئەوەیە دەزگای ئاسایشی یەکیەتی نیشتیمانی کە لە دیتنەوە و دەستبەسەرکردنی کەسانی سەر بە هێزە ئیسلامیە تووندڕەوەکان کە تۆرەکانیشیان زۆر قەوین و یەکجار لە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی وردتر کار دەکەن بۆوا ئازایە بەڵام بۆ دیتنەوە و دەستبەسەر کردنی مۆرەکانی ئیتلاعات وانییە؟

چ شتێک لە گۆڕی دایە ؟ بازرگانی بە لاوان و خەباتکارانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە لایەن یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان دەبێ بەهۆی ڕەزامەندی کۆماری ئیسلامی و بەو شێوە سوپا ئیزن دەدات تانکیە نەوتیەکانی یەکیەتی لە ڕۆژهەڵاتەوە بچنە ناو ئێران و بفرۆشرێن؟