بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار: ١٩٥ ملیۆن کرێکار لە نیوەی دووەمی ساڵ بێکار دەبن

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار: ١٩٥ ملیۆن کرێکار لە نیوەی دووەمی ساڵ بێکار دەبن
AvaToday caption
posted onApril 8, 2020
noبۆچوون

ڕێکخراوی نێودەولەتی کار پێشبینی کردووە لە نیوەی دووهەمی ساڵی زایینیدا و بەهۆی کاریگەری ئاوسانی ئابوری سەرچاوەگرتوو لە ڤایروسی کۆڕۆنا، ١٩٥ ملیۆن کرێکاری تەواو وەخت لە جیهاندا بێکار دەبن.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی ئەو ڕێکخراوە، ٦.٧ لەسەد لە کاتژمێری کاری سەرتاسەری جیهان لە ماوەی ٦ مانگی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٠ لەنێودەچێت کە ئەوەش دەتوانێ بەرامبەر بێ لەگەڵ ٥ ملیۆن کرێکاری تەواو وەخت لە وڵاتانی عەرەبی، ١٢ ملیۆن کرێکاری تەواو وەخت لە ئەوروپا و ١٢٥ ملیۆن کاری تەواو وەخت لە ئاسیا و ئوقیانوسیە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار لێکەوتەکانی ئاوسانی ئابوری بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنای زیاتر لە قەیرانی ئابوری ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ زانیوە و بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی ئەو چینی نێوەراستی جیهان ، بە ڕێژەی ١٠٠ ملیۆن هێزی کاری پسپۆڕ زیاترین خەساریان بەهۆی بێکاری بەربڵاوی جیهان بەرکەوتووە.

لە درێژەی ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە: هێزی کاری چالاک لە بەشی خانوبەرە و بەڕێوەبەری هۆتێلەکان، ڕێستۆرانەکان، وردە فرۆشیەکان، بەرهەمهێنان و چالاکی ئیداری و بازرگانی زیاتر لە بەشەکانی دیکە مەترسی بێکار بوونیان لەسەرە و تەنیا لە ئەمریکا ٤٣.٢ لەسەد هێزی کاری چالاک لەو بەشانەدا چالاکن . ئەو ڕێژەیە لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەندی ٤٢.١ لەسەد و لە ئاستی جیهاندا ٣٧.٥ لەسەدە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە ئێستا بەهۆی سیاسەتی قەرەنتینە لە زۆربەی وڵاتان زیاتر لە چوار لەسەر پێنج کە دەکاتە ٨١ لەسەدی هێزی کاری جیهان کە ئەویش دەکاتە ٣.٣ ملیارد کەس تووشی ڕاگیران و کەمبوونەوەی کار بوون کە دەتوانێ هۆشدارێکی گەورە بێت لەمەر ڕوودانی گەورەترین قەیرانی ئابوری لەدوای قەیرانی ئابوری دوای شەڕی جیهانی دووهەم.

هەر بە پێی ئەو ئامارە ١.٢٥ ملیارد کرێکاری جیهان لەو بەشانەدا کار دەکەن کە لەگەڵ مەترسی دەرکردن، کەمبوونەوەی حەقدەست ساعەتی کار بەرەوڕوون. جیا لەوە ٢ ملیارد کەس لە وڵاتانی لە حاڵی پەرەسەندندا و لە بەشە نافەرمیەکان سەرقاڵی کارن کە لە دۆخی قەیراندا لەگەڵ مەترسی بێکار بوون ڕووبەڕوون.