بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بوریس جانسۆن بە زوویی ڕێبەری بریتانیا دەگرێتەوە دەست

بوریس جانسۆن بە زوویی ڕێبەری بریتانیا دەگرێتەوە دەست
AvaToday caption
posted onApril 8, 2020
noبۆچوون

دۆمینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بڕیتانیا و جێگری بوریس جانسۆن سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاند جانسۆن بە زوویی دەگەڕێتەوە ڕێبەری بڕیتانیا.

 

ڕاب بە گووتنی ئەوەی بڕیتانیا سەرقاڵی تاقیکاری سەرەتایی بۆ دەرمانی کۆڤید ١٩یە گووتی ڤایروسی کۆڕۆنا زۆر مەترسیدارە.

ڕاب هەروەها ئاشکراشی کرد جانسۆن داوای لێکردووە لە کاتی نەبوونی ئەودا سەرۆکایەتی کابینەکە بگرێتە ئەستۆ و دڵنیایی ئەوەی بە خەڵکئ وڵاتەکەیدا کە بڕیتانیا لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنادا ڕێگەی درووستی گرتووەتە بەر.

دۆمینیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بڕیتانیا بە وەسفکردنی جانسۆن بە کەسێکی موبارز لە بەرابەر نەخۆشیدا گووتی: دەوڵەت بە تەواوی ئاگاداری ئەو ڕێگایانە کە جانسۆن خوازیاری جێبەجێکردنیانە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆڕۆنا. گووتیشی دۆخی مەترسیدارتر لە ڕێگە دایە.

بوریس جانسۆن پێش ئەوەی لە بەشی پێراگەیشتنی تایبەت ( ئای سی یو) بخەوێندرێت سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا هۆشداری دابوو و جەختی کردبووە لەوەی بڕیتانیا بەرەو دۆخیێکی خراپتر و ناخۆشتر دەڕوات.