بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گۆتێرێش: کۆڕۆنا گەورەترین چالشی جیهان لە دوای شەڕی جیهانی دووهەمە

گۆتێرێش: کۆڕۆنا گەورەترین چالشی جیهان لە دوای شەڕی جیهانی دووهەمە
AvaToday caption
posted onApril 2, 2020
noبۆچوون

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان قەیرانی کۆڕۆنای وەک گەورەترین چاڵشی بەشەریەت لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم ناوبرد. سەبارەت بە لێکەوتە ئابوری و سیاسیەکانی هۆشداری دا و ئەو کۆڕۆنای بە تاقیکاری گەورە ناوبرد.

 

هەواڵدەری ئاڵمان ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خاکەلێوە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە نیۆیۆرک لە زمان گۆتێرێش گووتویەتی: کۆڕۆنا گەورەترین چاڵشی مرۆڤایەتی لە دوای شەڕی جیهانی دووهەمە و پێویستی بە وڵامێکی بەهێز و کاریگەرە.

گۆتێرێش جەختی لەوە کردووەتەوە مرۆڤایەتی تەنیا لە ڕێگەی هاوپێوەندی جیهانی دەتوانێ لەو تاقیکاریە سەرکەوتوو بێتە دەرێ. سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو قسانەی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕووبە خەڵکی جیهان کرد و تێیدا باسی لەوە کردووە جیهان هیچ کات لە بەرابەر وەها تاقیکاریەک نەوەستاوەتەوە.

بە باوەڕی گۆتێرێش جیهان تا ئێستا ئەوجۆرەی کە دەبێ و پێویستە ڕووبەڕووی ئەو ڤایروسە نەبووەتەوە و گلەیی لە کەمتەرخەمیەکان کرد.

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەخنەی لە نەبوونی ناوەندێکی هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا گرت و بە بڕوای ناوبراو ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی دەبێ ڕێبەری ئەو بەربەرەکانیە لە ئاستی جیهاندا بگرێتە ئەستۆ.

گۆتێرێش پێیوایە زۆربەی ڕێوشوێن و پێشنیارەکان لە ئاستی جیهاندا وەبەرچاو ناگیرێن.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش ڕۆژئ سێشەممە ٣١ مارس بەرنامەی جیهانی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دەرکەوتە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی کۆڕۆنا ڕایگەیاند.
لەقسەکانیدا گوووتی: داوێن و بەربڵاوی ئەو هەوڵانە دەبێ بارتەقای ئەو قەیرانە بێت کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە بڵاو بووەتەوە.

بە باوەڕی گۆتێرێش سیاسەتی هاوبەشی جیهانی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆڕۆنا دەبێ لەسەر بنەمای هاوکاری و بەرپرسایەتی بەشکراو بێت و پشتیوانی لە ولاتانی هەژار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا بە پێویست و زەروری ناوبرد.