بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەیاننامەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بۆکان سەبارەت بە کۆڕۆنا

بەیاننامەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بۆکان سەبارەت بە کۆڕۆنا
AvaToday caption
posted onMarch 14, 2020
noبۆچوون

 

پاش ئەوەى کە کۆمارى ئیسلامى بە فەرمانى خامنەیی، بۆ نزیکەى مانگێک بڵابوونەوەى ڤایرۆسى کۆڕۆنایان شاردەوە بۆ ئەوەى لە هەڵبژاردنە کارتۆنییەکەى پەرلەمانەکەیاندا مەشروعیەت بەدەست بهێننەوە و درێژەشیان دا بە بازرگانى لەگەڵ چین و فڕۆکەکانى ماهان و کۆمپانیاکانى دیکەیان گگەشتەکانى خۆیان نەوەستاند و لە هەمووشى خراپتر دواى ئاشکرابوونى کۆڕۆنا لە قووم ئەو شارە ئاینییەیان لەبەر ئاخوندەکان قەرەنتینە نەکرد و تەنانەت ئاخوندەکان پۆل پۆل چوونە شارە کوردییەکان و شارەکانى دیکە. هەر ئەمەش خەڵک و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى هێنایە سەر خەت و ئەم بەیاننامەیەى خوارەوەش کارى هاوبەشى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنییە لە شارى بۆکات.

 

هاوشارییانی خۆشەویستی شاری بۆکان

هەر وەکوو ئاگادارن، ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی وڵات و بەتایبەت شارەکەمانی گرتووە و بەداخەوه ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی تووشبوان بەرز دەبێتەوە، هەرچەند ڤایرۆسەکە هەتا ئێستا چارەسەریی بۆ نەبیندراوەتەوە، بەڵام بە خۆپاراستن دەتوانین خۆمان لە تووشبوون بەو ڤایرۆسە بپارێزین.

بۆیە نابێ لە ماڵ بچینە دەرێ، مەودای نێوانمان لە میتر و نیوێک كەمتر نەبێت، بۆ کڕینی پێداویستی گرینگی ناوماڵ تەنیا یەک کەس بڕوا و دابینی بکات، هەموو ڕێکارە تەندروستییەکان کە دەبێتە هۆی پاراستنی گیان و پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرووسە ڕەچاو بکەین

لە بەرەبەرەی نەورۆز و ئەم بۆنە نەتەوەییەشدا ناچارین لە ماڵەکانمان بمێنینەوە بۆ ئەوەی هەلی زیاتر بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نەڕەخسێ. کەواتە پێویستە زۆر ئاگادار بین و ئەوەی لە توانامان دایە بۆ پاراستنی خۆمان و هاوڵاتییان، درێغی نەکەین.

هەر بەو پێیە تکا لەو خاوەن ماڵ و سێحەب دووکانانە دەکەین کە وەختی چۆلکردنی ماڵ و دووکانەکانیان هاتووە، بۆ بەرگریکردن لە تەشەنەی کۆڕۆنا مۆڵەت بە کرێنشینەکانیان بدەن تا بتوانین پێکەوە بە باشی بەرەنگاری ئەو کۆستە گەورەیە ببینەوە.

هەراسان نەبین و پابەند بین بە ڕێنوێنییە پزیشکییەکان و ڕەچاوکردنی یاساکانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ هیوادار بین بە داهاتوویەکی گەش و دوور لە قەیران و کارەسات؛ بێگومان بە یەکدەنگی و هاوکاری یەکتر بەسەر ئەم بەڵایەشدا زاڵ دەبین.

 

بەسپاسەوە

کۆی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری بۆکان