بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران ٩ میلیۆن کەسی بێکارى ڕەهاى هەیە

ئێران ٩ میلیۆن کەسی بێکارى ڕەهاى هەیە
ئێران لە پلەى ١٢٤ەمین وڵاتە لە نێوان ١٩٠ وڵات بۆ دابینکردنى هەلى کار
posted onNovember 4, 2018
noبۆچوون


بانکی جیهانی لە ڕاپۆڕتی ساڵانەی خۆیدا بڵاوى کردووەتەوە، ئێران لە نێوان ١٩٠ وڵاتدا، پلەى ١٢٤ەمین وڵاتى لە ڕووی گونجاوى بۆ دابینکردنی کار هەیە کە ئەمەش لە چاو ساڵی پار ٤ پلە دابەزیوە.

 

ڕیژەی حەشیمەتی خاوەن توانایی بۆ کار لە ئێراندا بە پێی ئامارە دەوڵەتییەکان ٢٣ میلۆن کەسە، بەڵام لەو ڕێژەیەش ٩ میلیۆن کەس بە حەشیمەتی چالاک بەئەژمار نایەن و خاوەن کەسپێکی بەردەوام نین. بە گووتەی کاڕناسانی ئابووری دابینکردنی هەلی کار بۆ خەڵک لە لای دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی هیچ گرینگییەکی نییە و ئەوەی دەسەڵاتدارانی بە خۆیەوە خەریک کردووە شەڕی دەسەڵات، پاوان کردنی داهاتی ئێران، بەهێز کردنی گروپە تیرۆریستییەکان، هەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانی چەکی کۆمەڵکووژ و موشەکی مەودادرێژە.

 

یاساکانی ئێران ڕێگرن لە سەرمایەگوزاری لەو وڵاتەدا

یاساکانی ئێران کەمتر ناوەرکی پشتیوانیکەریان هەیە و زیاتر هۆکاری کێشە خولقێنین بۆ سەرمایەگوزاران. باجی زۆر، سیستەمی بانکی داخراوە و یاساکانی زەوت کردن بەشێکن لەو بەربەستانەی دەسەڵات دەیخاتە سەر رێگەی وەبەرهێنەران. لەو بارەوە موحەمەد حوسێنی ئەندامی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجەی پەڕڵەمانی ئێران بە ئیلنای گوتووە "زەوتکردنی کەلوپەلی سەرمایەدانەران مەترسییە لەسەر سەرمایەدارانی دەرەکی بۆ ئەوەی لە ئێراندا کاری وەبەرهێنان بکەن".

 

بەڵینەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دابینکردنی هەلى کار درۆ بوون

بە پێی ئامارێکی ناوەدنی ئاماری ئێران، لە کاتێکدا حەسەن ڕوحانی باسی ئافڕاندنی هەلی کاری نوێی کردووە، زیاتر لە میلۆنێک کەس لە ئێراندا بێکارى ڕەهان. هەر لەو ماوەدا سەدان کارگە و کۆمپانیا داخراون. شایانی باسە ئابوری ئێران بە دەستی سوپای پاسداران قۆڕغ کراوە و ئەو هێزە چەکدارە هەموو پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان و گەورەی ئابووری لە ئێراندا لە پاوانی خۆی هاویشتووە.

سوپای پاسدران لە ڕیگەی ئەو ئابورییە (ڕانتیە) هەوڵ دەدات پێش بگرێت لە تەکانەوەی زیاتری خەڵک لە کۆماری ئیسلامی و پەرەدان بە درووستکردنی چینێکی گرێدراوە بە دەسەڵات دەچێتەوە لە چاوی خەڵکی ڕەشوڕووتی ئێران و بێکاربوونی میلۆنان کرێکار.