بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئایا تووشبووانی کۆڕۆنا چاک بوونەتەوە؟

ئایا تووشبووانی کۆڕۆنا چاک بوونەتەوە؟
AvaToday caption
posted onFebruary 24, 2020
noبۆچوون

 

نوێترین ئاماری جیهانی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا نیشانی دەدات ئێران لە ڕووی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا حەوتەمین وڵاتی جیهانە، بەڵام لە ڕووی ڕێژەی مردووانەوە لە پاش چین بە دووەمین وڵات هەژمار دێت.

 

ئاماری جیهانی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نیشانی دەدات لە نێو ٧٩ هەزار کەس کە تووسی ئەو ڤایرۆسە بوون تا ئیستا ٢ هەزار و ٦٢٧ کەس کە دەکاتە ٣.٣% گیانی خۆیان لە دەست داوە. لە ژێر سێبەری سیاسەتی شاردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە، ئێران لە دوای چین زۆرترین ڕێژەی گیان لە دەستدان بە هۆی ئەو ڤایرۆسەی بەخۆیەوە بینیوە. ئاستی مردن بە هۆی خێرایی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لە ئێران تا ئێستا ١٨.٧ لەسەدە کە لە دوای فیلیپین بەرزترین ئاستی جیهانییە.

تا ئیستا زیاتر لە ٢٥ هەزار تووشبووی کۆڕۆنا چاک بوونەتەوە کە دەکاتە ٣١.٦ لەسەدی ڕێژەی تووشبووان. زۆرترین ڕێژەی چاکبووەوەکان سەرەتا لە چین و پاشان لە سەنگاپور بووە. لە ئێران تەنیا یەک لەسەدی تووشبووان چاک بوونەوە. لە وڵاتانی ئاڵمان، فەڕانسە و مالیزی ڕێژەیەکی زۆر لە تووشبووان چاک بوونەوە.

پزیشکانی چین ڕایانگەیاندووە دوای چاک بوونەوەی کەسی گیرۆدە بوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەگەری هەیە جارێکی دیکە ئەو کەسە تووشبێتەوە بۆیە پێیان وایە هەتا ماوەیەک دوای باش بوونەوەی تەواو کەسی چارەسەرکراو نابێ بچێتە نێو قەرەباڵغی و پێویستە ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن بە تەواوی بەکار بێنێت و لە ژێر چاودێری پزیشیکی دابێت.