بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کەسانى چاکبووەوە لە کۆڕۆنا ئەگەرى تووشبوونەوەیان بە هەمان نەخۆشى هەیە

کەسانى چاکبووەوە لە کۆڕۆنا ئەگەرى تووشبوونەوەیان بە هەمان نەخۆشى هەیە
AvaToday caption
posted onFebruary 24, 2020
noبۆچوون

بەرپرسانی بەشی تەندرووستی گشتی شاری چنگدۆى سەر بە پارێزگای سیچوان ـى وڵاتى چین ڕایانگەیاند "یەکێک لە تووشبووان بە ڤایروسی کۆوید ـ ١٩ (کۆڕۆنا) لەو شارە  کەدوای تێپەڕکردنی خوولى دەرمانی خۆى چاک ببووەوە، جارێکی دیکە تووشی هەمان نەخۆشی بووەتەوە.

 

ناوەندی تەندرووستی چین ڕایگەیاند "ئەو نەخۆشانەی کە تووشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا ببوون و ئێستا چاک بوونەتەوە، دەبێ تا ١٤ ڕۆژ دوای دەرمان، بەردەوام بن لە چاودێری تەندرووستی خۆیان و دەمامک و ماسک ببەستن و خۆیان بەدوور بگرن لە چوونە نێو شوێنە قەرەباڵغ و کافتریا و سۆپەڕمارکێت و نەخۆشخانە و بازاڕەکانەوە".

دکتۆرانی چینی دەڵێن "ماوەی مانەوەى نەخۆشی کۆڕۆنا لە نێو جەستەى مرۆڤدا پاش چاکبوونەوە ئەگەری هەیە ٢٧ ڕۆژ بخایەنێت، بۆیە ئەگەر نەخۆش گوێ نەداتێ، ئەگەرى دووبارە تووشبوونەوەى هەمان نەخۆشى هەبێت.

ڤایرۆسى کۆرۆنا یەکەم جار لە شارى ووهانى چینەوە دەستى پێ کرد و تا ئێستا زیاتر لە سەدان هەزار کەس تووشى ئەو نەخۆشییە بوونەتەوە و زیاتر لە ٢٦ وڵاتیشى گرتووەتەوە وەک وڵاتانى تایلەند و کۆریاى باشوور و ژاپۆن و تایوان و ئوسترالیا و ئەمریکا و ئێران و ئیمارات و لوبنان و...

پسپۆڕانى جیهانى تەندرووستى خەریکى تاوتوێى دۆخەکە و ڤایرۆسەکەن کە ئاخۆ ئەم نەخۆشییە نوێیە هەڕەشەیەکى گەورەى جیهانییە و ئایا خێرایی و ئاسانى گواستنەوەى چەندە و پێویست بە حاڵەتى تەنگەتاوێى جیهانى دەکات؟!