بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا: لەسەر هێرشەکەى ئێران هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین

ئەمریکا: لەسەر هێرشەکەى ئێران هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین
AvaToday caption
بەیاننامەى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا لەبارەى هێرشە ئاسمانییەکەى سوپاى پاسداران بۆ سەر بنکەکانیان لە عێراق
posted onJanuary 8, 2020
noبۆچوون

 

بەرەبەیانى ئەمڕۆ سوپاى پاسداران چەندین مووشەکى نا بە دوو بنکەى سەربازى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق کە یەکێکیان بنکەى عەین ئەسەد بوو و چەند مووشەکیش لە هەولێر و نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر کەوتنە خوارەوە.

وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا لەمبارەوە بەیاننامەیەکى بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

 

ڕژێمى ئێران لە ڕێکەوتى ٧ى ژانویە، نزیک ٥:٣٠ى پاشنیوەڕۆ (بە کاتى ڕۆژهەڵاتى ئەمریکا)، زیاتر لە ١٢ مووشەکى بالستیکى بە هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە نا لە عێراق. ڕوونە کە ئەم مووشەکانە لە ئێرانەوە تەقێنراون و بەلانى کەم دوو بنکەى سەربازى ئەمریکا لە عەین ئەسەد و هەولێر کە هێزى سەربازى ئەمریکا و هاوپەیمانانى لێیە، کردە ئامانج.

ئێمە خەریکى هەڵسەنگاندنى سەرەتایین لە زەرەر و زیانەکانمان.

وەزارەتى بەرگرى ئەمرکیا لە چەند ڕۆژى دوایی و بەرامبەر هەڕەشە و جووڵەکانى ئێران، هەموو ڕێوشوێنێکى پێویستى بۆ پاراستنى ئەندامەکانى و شەریکەکان گرتووەتە بەر. بە هۆى بوونى نیشانەگەلى پیلانى ڕژێمى ئێران بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانمان و بەرژەوەندییەکانمان لە ناوچەکە، ئەم بنکانە لە دۆخێکى هۆشدارى زۆر بەرزدا بوون.

ئێمە لە حاڵێکدا کە خەریکى هەڵسەنگاندنى دۆخ و کاردانەوەکانمانین، هەموو ڕێکارێکى پێویست بۆ پاراستنى هێز و هاوبەش و هاوپەیمانەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە ئەنجام دەدەین.

بە هۆى ماهیەت و گرژى دۆخەکە، ئێمە بەردەوام زانیارى دەخەینە ڕوو و زانیارییەکان ئەپدەیت دەکەینەوە.