بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران خەریکە کەرتى غەزەش وێران دەکات

ئێران خەریکە کەرتى غەزەش وێران دەکات
ئەکادیمییەکى حەماس: هیوادارم بڕیارى ئاساییکردنەوەى دۆخەکە لەسەر بەرژەوەندیی غەزە بێت، نەک ئێران".
posted onOctober 30, 2018
noبۆچوون

 

ناکۆکییە شاراوەکانى بزوتنەوەى حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستینى لە کەرتى غەزە،  بە هۆى هێرشە مووشەکیەکەى جیهادی ئیسلامی سنوورە شاراوە و نهێنییەکانى تێپەڕ دەکات، ڕەخنەیەکى تووندیشى لێ گیراوە بەوەى "بۆ جێبەجێکردنى ئەجێنداى ئێران، هەوڵى تێکدانى سەقامگیرى کەرتەکەیان دەدات".

 

سەرچاوە باڵاکانى نێو حەماس ڕەخنە لە سەرکردەکانى جیهادی ئیسلامی دەگرن، بەوەى بە بێ گەڕانەوە بۆ ژووى ئۆپەراسیۆنى هاوبەش، هێرشى مووشەکیان ئاراستەى ئیسرائیل کردووە. لە بەرامبەریشدا جیهاد هۆکارى هێرشە مووشەکیەکەى بۆ تۆڵەسەندنەوە لە قوربانیانى دەستى سوپای ئیسرائیل گەڕاندووەتەوە.

هەردوو بزووتنەوە ئیسلامییەکەى غەزە لەدواى هێرشى مووشەکی و وەڵامدانەوەى ئیسرائیل بەبۆمبارانکردنى کەرتەکە، دەست بە کۆبوونەوەو دانووستاندنى ناوخۆیی کردووە. حەماس هۆکارى ڕەخنەکەی بۆ سەرخستنى پرۆسەى ئاشتى و هێورکردنەوەى دۆخەکەیە، بەڵام جیهاد پێی وایە تاکە چارەسەر شەڕى چەکداری و سەربازییە دژى ئیسرائیل.

سەرکردەکانى حەماس، بە ڕوونى باس لەوە دەکەن "سەرکردەکانى جیهاد، بەدواى ئارەزووییەکانى تاران کەوتوون، بۆ ئەوەى جەنگێکى سەربازی لە غەزە دروست بکەن، بۆ ئەوەى ئەو ڕەوشە لە قازانجی کۆمارى ئیسلامی و سووریا و لوبنان بکەوێتەوە". هێماشیان بەوە کردووە "گەلى فەلەستینى بەهۆى ئەو سیاسەتەوە ڕووبەڕووى سێ جەنگی وێرانکاری بووەتەوە".

لەلایەن خۆیەوە خالید ئەلخالیدی، ئەکادیمیى بزووتنەوەیەکى حەماسە، لە پەڕەى تایبەتى خۆی لە فەیسبوک نووسیویەتى "ئومێدەوارم بڕیارى جەنگ و ئاساییکردنەوەى دۆخەکە لەگەڵ گرووپەکانى دیکە، بە پێی بەرژەوەندیی و ڕەوشى غەزە بێت، نەوەک لە سەر بنەماى بەرژەوەندییەکانى ئێران". ئەمەش لە کاتێکدایە دیاردەى بڵاوبوونەوەى هزری شیعەگەرایی لەنێو کەرتى غەززە پەرەى سەندووەو، بەم دواییانەش جۆرێکى نوێی جلوبەرگی زستانە لە نێو بازاڕەکان بڵاوبووەتەوە ک لەسەرى نووسراوە "لەبەیک یاحوسێن"، کە ئەمەش بۆ یەکەمجارە کارى لەو جۆرە لە نێو کەرتەکەدا رووبدات و، توڕەیی گەورەشى لەنێو شەقامی فەلەستینى دروست کردووە. کە هەموویان لەسەر ئەوە کۆکن کۆمارى ئیسلامیی دەستى وەرداوەتە نێو کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیان.

هاوکات زیاد نەخالە، ئەمیندارى نوێی بزووتنەوەى جیهادی ئیسلامیی سووربوونى هەڵوێستى بزوتنەوەى لە پەرەسەندنى کارى سەربازی، هەواڵى پەیوەندیی بوونیشیان بە ێران و رژێمى سووریا ڕەت کردووەتەوە. ئەمەش جاری یەکەم نییە، تاران دەست وەرداتە نێو کاروبارى ناوخۆیی وڵاتانى عەرەبی بە بیانووی جیاجیا، لە لایەک وەک پاڵپشتیکردنى میلیشیا چەکدارەکان و، هەندێکجاریش وەک پەرەپێدانى بڵاوبوونەوەى هزری شێعەگەرایی کە خۆى بەرابەرى باڵاى دەزانێت.