بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

محەمەد خاتەمی ترسی لە سەرهەڵدان هەیە!

محەمەد خاتەمی ترسی لە سەرهەڵدان هەیە!
ڕیفۆرمخوازەکان هۆکار بوون بۆ درێژبوونەوەى تەمەنى کۆمارى ئیسلامى
posted onOctober 30, 2018
noبۆچوون

 

ڕۆژی دووشەممە ٧ی گەڵاڕێزان، خاتەمی لە کاناڵی تێلگرامییەکەیدا بڵاوى کردەوە "ئەگەر ڕێفۆڕمخوازان بیدۆڕێنن، کۆمەڵگە بەرەو شۆڕش دەچێت".

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هاتووە "ئەگەر کۆماری ئیسلامی پێداگری لە سەر هەڵەکانی خۆی بکات ، ڕەخنەکان جێگای خۆیان دەدەن بە ناڕەزایەتی و هیچ دیار نییە چارەنووسمان بەرەو کوێ دەچێت".

 

ڕیفۆرمخوازەکان سوپا باوەڕپێکراوەکەى کۆماری ئیسلامی

لەهەموو ئەو کاتانەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی تووشی قەیرانی جددی بووەتەوە و ناڕەزایەتی ڕادیکاڵ لە ئێراندا درووست بووە، ڕیفۆرمخوازان و کەسایەتییە دیارەکەى ناویان محەمەدى خاتمیان تۆقاندووە کە بە بەڵێنی درووستکردنی گۆڕانکاری لە پێکهاتەى سیاسی کۆماری ئیسلامی و ترساندنی خەڵک لە بە عێراق و ئەفغانستان و سوریەبوونی ئێران، خەڵکیان لە شۆڕش ترساندووە و تەمەنی کۆماری ئیسلامییان درێژ کردووەتەوە.

 

خۆپێشاندانەکانی بەفرانبار و مەرگی ڕێفۆڕمخوازان:

دوای ئەوەی لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، خەڵکی زیاتر لە سەد شاری ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە بێکاری و کەمى هێزی کڕین و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک، خۆپێشاندانیان کرد یەکەمین دروشمی خەڵک ئەوە بوو:

"اصلاح طلب اصولگرا دیگە تمومە ماجرا" واتە ڕێفۆڕمخوازى بناژۆخواز تازە خەڵک باوەڕی پێتان نەماوە.

لەو خۆپێشاندانانەدا سەدان کەس لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران دەستبەسەر کران و دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

 

خەڵک دەیهەوێ کۆماری ئیسلامی بڕووخێت

خاتەمی لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بەوە کردووە کاتێک کۆمەڵگە لە دۆخی ئارایی ناڕازی بێت و دەسەڵات گوێچکە بە قسەکانی نەدات و مەجالی ڕەخنە و دیالۆگى نەبێت ئەوە کودەتا یان شۆڕش ڕوو دەدات. ترسی خاتەمی بۆ نەمانی ئەو نیزامەی کە لە هەڵبژارنەکانی ساڵی ٩٦ دا گووتبوی ئێمە باوەڕمان پێیە و خوازیاری چاکسای کردنین تێیدا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ئێستادا دروشمەکانی خەڵک زۆر رادیکاڵ بوونەتەوە و ڕووخانی نیزام بۆتە ئاواتی هەموو ئازادیخوازێکی ڕاستەقینە لە ئێراندا و ویستی خەڵک نەمانی ئەو ڕژیمەیە.